ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند کە تەمەنی 61 ساڵ بووە و پاش گیانلەدەستدانی دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
،
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " بەداخەوە ئەمرۆ هاووڵاتیەکی تر لەشاری سلێمانی کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کۆچی دوایکرد".
بە وتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئەو کەسە تەمەنی 61 ساڵ بووە و دوای ئەوەی کە لە ماڵەوە کۆچی دوایی کردووە نموونەیان لێوەرگرتووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.
،
لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 214 کەسن و لەو ژمارەیەش سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و تائێستاش 74 کەس چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە