گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی لەنێوان سەدر و مالكى سەرى لێشێواوە و كليلى كورد و سونەشى لانييە

2020.04.04 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی لەنێوان سەدر و مالكى سەرى لێشێواوە و كليلى كورد و سونەشى لانييە
ناس کورد-   لەدواى كوژرانى قاسم سولەيمانى، سەركردەى پێشووى فەيلەقى قودسى ئێران لە شارى بەغدا، عەميد، ئيسماعيل قائانى شوێنەكەى گرتەوە و ئەمەى دووەميان ئيدارەدانى دوو تەحەدا دەكەوێتە سەرشانى، یەكەم مامەڵەكردن بەو ميراتە قورس و ئاڵۆزەوەيە كە لەپاش سولەیمانی جێماوەو دوەميشيان ڕێكخستنى داهاتووى سوپاى پاسدارانە لە عێراق، بەڵام پێناچێت بتوانێت شوێنگرەوەیەکی باش بێت.  , يەكێك لە ئەركە سەختەكانى قائانى بريتيە لە ڕێكخستنى باڵانسەكانى نێوا شيعە، سونە و كورد، موراد فايس شيكەرەوەى بوارى سەربازى ئێڕانى سێ ڕێچكە بۆ پاشەكشەى هەژمونى سوپاى پاسدارانى ئێران لە عێراق ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوەدەدەات ئەو پەيوەنديەى سولەمانى لەگەڵ كورد و سونە هەيبوو قائانى نييەتى. , سيناريۆكان: ,

پەيوەنديەكان لەگەڵ كورد و سونە !

, بەپێچەوانەى سولەمانيەوە، ئاماژەكانى بونى پەيوەندى تايبەتى عەميد قائانى بە نوخبەى سياسى كورد و سونەوە بونى نييە، پەيوەندى سولەيمانى بە سەركردە كوردەكانەوە بەتايبەتى مەسعود بارزانى و نێچيرڤان بارزانى پەيوەنديەكى بەهێزى شەخسى بوو كە بەكارى هێنا بۆ بردنە پێشەوەى ئەركەكانى سوپاى پاسداران و كاريگەرى لە عێراق. , فايس ئاماژە بەوەشدەدات، ئیرەج مەسجدى، باڵيۆزى ئێستاى ئێران لە  بەغدا بە سيفەتى ئەفسەرێكى پلە بەرز لەناو سوپاى پاسداران پەيوەندى پتەوترى هەيە بەشێوەيەك كە دەتوانێت كاريگەرى هەبێت لە مەيدانى عێراقيدا و لەو بارەيەوە دڵنيايى بداتە ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى وڵاتەكەى. , ئەوەش شاراوە نييە كە حزبەكانى ناوچە شاخاويەكان لە عێراق لەلايەنە كاريگەرەكانن لە بڕيارى سياسى عێڕاقيدا، تەنانەت ئەگەر قائانى لەگەڵ شيعەكانيشدا ڕێككەوت، ئەوا گرنگە كە ناوبراو پشتگيرى و ڕەزامەندى كورد و عەرەبى سونە بەدەست بهێنێت، نەبونى ئەو تايبەتمەنديە لە قائانيدا كە لە سولەيمانيدا هەبوو وە لە مەسجديدا هەيە هەروەها كەمى دەركەوتنى لە مەيدانەكە دەيخاتە بەردەم خاڵێكى لاوازى مەترسيدار و واى لێدەكات ڕوبەڕوى بەرەنگاريەكى زياتر ببێتەوە لەسەر دوو ئاست، ئەوانيش "شەخسى" و "داهاتوى فەيلەقى قودس". ,

بەرزكردنەوەى گرژيەكان لەلايەن ئەمريكاوە

, فايس دەڵێت،  بۆردومانى ئاسمانى ئاشكراى ئەمريكا بۆ سەر بارەگاكانى كەتيبەكانى حزبوڵڵا و چەندين گروپى ترى نزيك لە ئێران بەشێوەيەكى گشتى ڕوون نييە، بەڵێنەكانى بەرزكردنەوەى گرژيەكان لەلايەن ئەمريكاوە بوەتە هەڕەشە لەسەر ژيانى قائانى و چەندين سەركردەى ترى باڵى سەربازى ئێران، ئەوەش كاريگەرى لەسەر جوڵە مەيندانيەكان فەيلەقى قودس و پيێكهاتە و سەركردەكانى دروست كردوە. , دەشڵێت: "لەئێستادا هەمووان زۆر هۆشيارترن لە پێشوو بەتايبەتى دواى ئەو شەڕەى ئەمريكا لە بنكە سەربازيەكانيەوە لە ناو عێراق دەستى پێكردوە". , دواى كوشتنى سولەيمانى قائانى زۆر بە هۆشداريەوە هاتوچۆ دەكات هەروەها بە هۆشداريەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو شێوازە كاركردنەى ئەمريكا دەكات، چونكە ئەو ميراتەى بۆى ماوەتەوە زۆر قورسە، خاڵە لاوازەكانى فەيلەقى قودسيش لە سىێ مانگى ڕابردوودا كە بووەتە شكستهێنانى لە بەدەستهێنانى چەند ئامانجێكى دياریكراو تاران ناچار دەكات ڕێوشوێنى زۆر توندتر لە عێراق و ناوچەكە بگرێتەبەر، بەڵام كێشەى سەرەكى ئەوەيە كە ئەو هێزە ئەگەر هەنگاوێكى بوێرانەى تايبەت دژى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بگرێتە بەر ئەوا كاردانەوەى ئەمريكا بەهێزتر و جدى تر دەبێت. ,

قائانى و موقتەندا سەدر: شەڕى كۆنترۆڵكردن

, لەگەڵ يەكەم ساتى ڕاسپاردنى عەدنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكومەت، موقتەدا سەدر سەرۆكى ڕەوتى سەدر داواى كرد كە دەوڵەتانى دراوسێ دەستوەردان نەكەن لە ئاليەتى ڕاسپاردنەكە و وتى: "پێويست ناكات هاوڕێكانمان دەستوەردان بكەن و كێشمەكێشى سياسيەكان كە چيتر تواناى بەرگەگرتنيمان نەماوە بوە هۆى ئەوەى كە دەوترێت 'كەسێكى نەگونجاو'  يارى بكرێت كە نە لە ئێمەوە نزيكە نە لە ئێوەوە". , ئەو شيكەرەوە سەربازيە دەڵێت: "بەپێچەوانەى هادى عامرى و نورى مالكى كە بەناوى كۆمارى ئيسلامى ئێران و سوپاى پاسدارانەوە قسە دەكەن بە سيفەتى نوێنەرايەتيكردنى سەرۆكى ئێران لە عێراق، سەدر بەو شێوەيە نييە، ناوبراو بەوە ناسراوە كە سياسيیەكى توندڕەوە و هەندێك كات بە توندى ڕەخنە لە ئێران دەگرێت و هەندێك كاتيش زۆر نزيكە لێيانەوە، هەموو ئەمانەش ئەوە ئاشكرا دەكەن كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو تايبەتمەنديانە زۆر قورسە و هەرگيز ناوبراو نوێنەرێكى باوەڕپێكراوى ئێڕان نەبوە لە عێراق". , لە بارودۆخى ئێستادا جارێكى تر سەدر ڕوبەڕوى بەرهەڵستى دەبێتەوە لەلايەن سياسيیەكانى وەك عامرى و مالكى، ئەوەش بەربەستە لەبەردەم پۆستى سەرۆكوەزيران، گومانى تێدا نييە كە ڕازيكردنى سەدر بۆ هاوپەيمانى لەگەڵ عامرى و مالكى يەكێكە لە ئامانجەكانى سەردانەكەى ئەم دواييەى ئيسماعيل قائانى بۆ عێراق. , لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر قائانى نەيتوانى سەركێشیيە تەكتيكيەكانى سەدر لەگەڵ مەزاجى ئێرانى گرێ بداتەوە، ئەوا ئەو كێشە مەترسيدارانەى كە قائانى و سوپاى پاسداران لە عێراقدا بەدەستيانەوە دەناڵێنن زياد دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە