ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی 58 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند، دوو کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون کە یەکێکیان لە بەسرە و ئەوی تریان لە بەغدا بووە.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئەمڕۆ شەممە، 4ی نیسانی 2020 بڵاویکردووەتەوە حاڵەتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
3 لە بەغدا
9 لە بەسرە
34 لە نەجەف
4 لە سلێمانی
6 لە هەولێر
1 لە دیالە
1 لە موسەنا
.
هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 33 حاڵەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە لە پارێزگا جیاوازەکان تۆمارکراوە.
.
تاوەکو ئێوارەى ئەمڕۆ، ژمارەى گشتیی توشبووان گەیشتووەتە 878 کەس، 56 کەس مردوون و 259 کەسیشی چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە