ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق چەند جۆرێکی دیارییکراوی شیری منداڵان قەدەغەدەکات بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی ئەو وەزارەتە لە بەرهەمەکاندا.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کراوە، ئەو جۆرە شیرانە هاوتانین لەگەڵ مەرجەکانی ئەواندا و ماوەی بەسەرچوونیان تەنها دوو ساڵە.
هاوکات داوا لەسەرجەم فەرمانگەکانی پشکنین و بەدواداچوون کراوە کە دەستبەجێ بازاڕەکان بپشکنن بۆ ئەو جۆرە شیرانە و کۆیان بکەنەوە.
ئەو جۆرە شیرانەی قەدەغەکراون بریتین لە؛ Primalac، Swisslac، Pediasure، Francelate، Primavita