ناس کورد-
بەوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، 11 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
،
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان 11 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەمان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت و نێردرانەوە ماڵەوە".
،
وتیشی، تەندروستی سەرجەم نەخۆشخانی دیکەی نەخۆشخانەکەیان جێگیرە و هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ لەسەر ژیانیان نییە.
،
تائێستا بە فەرمی 74 کەس لە هەرێم چاکبوونەتەوە و بەم 11 کەسەشەوە ژمارەی چاکبووان بووە 85 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە