گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری ناوخۆ هۆکاری توندکردنی ڕێکارەکانی هاتوچۆی لە هەرێم ئاشکراکرد

2020.04.04 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ناوخۆ هۆکاری توندکردنی ڕێکارەکانی هاتوچۆی لە هەرێم  ئاشکراکرد
ناس کورد- وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆکاری سەپاندنی 48 کاتژمێر قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەى ڕونکردەوە و ڕایگەیاند، جۆرێک لە خراپ بەکارهێنان هەبووە لە پێناسە و ئۆتۆمبێلەکان لە هەموو کەرتەکاندا، بۆیە ڕێکارەکانمان توندوتۆڵ کردووەتەوە و پێداچوونەوەمان تێدا کردووە. . ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، قەدەغەکردنی هاتوچۆ ئەنجامێکی زۆر باشی هەبووە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا. . وتشی، بەڵام خەڵکێکی زۆر ڕێکارەکانی ڕێگەپێدانیان بەخراپ بەکارهێناوە و خۆیان لە بازگەکان دزیوەتەوە، بۆیە تەواوی بڕیارەکان بۆ ئەوەیە پێداچوونەوە بۆ هەموو ڕێکارەکان بکەین، "بەڵام هەستمان کردووە کە ڕێگەپێدانێکی زۆر کراوە و دەبینین جۆرێک لە قەرەباڵغی دروستبووە." . وتیشی، "ئێمە دەبێت موچەش دابەشبکەین، خۆراکی بایەعی و عەلووەکان و سوپەرمارکێت و هەندێک لە نوسینگەکانی حەواڵەى پارە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆ هێزە ئەمنی و تەندروستییەکان ڕێگەپێ بدەین، دەبێت جوتیاران کشتوکاڵیان هەبێت، بەڵام ئەمانە هەموو بە یەکەوە ناکرێت." . ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەم 48 کاتژمێر بۆ ئەوەبوو نەفەسێک بدەین بە هێزە ئەمنییەکان و لیژنەکان چونکە فشارێکی زۆریان لەسەر بووە، بۆیە بڕیارەکە بۆئەوەیە پێداچوونەوە بکەن بۆ ئەوەى ژیانی تیمەکانی تەندروستی باشتر بپارێزین، چونکە ئەوەى تائێستا کراوە نابێت ئەو هەموو ڕێگەپێدانانە بکرێت، ئەو 48 کاتژمێرەمان داوە بە ئیدارەکان." . ڕاشیگەیاند، "ئەم 48 کاتژمێرە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیە، پلان و بەرنامە دادەنێین بۆئەوەى بزانین چ ئاسانکارییە بکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە