گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوونى ملیۆنان کەس و مردنى ژمارەیەکى زۆر بەرگری لەش دروستدەکات

چەند سیناریۆیەکى ڕەش بۆ ئەگەرى لەناوچوونى دێوەزمە جیهانییەکە

2020.04.04 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
چەند سیناریۆیەکى ڕەش بۆ ئەگەرى لەناوچوونى دێوەزمە جیهانییەکە
ناس کورد- لەگەڵ بڵاوبوونەوەى خێراى کۆرۆنادا بە تەواوى جیهاندا، دوو ڕێگە ماوەتەوە بۆ زاڵبوون بەسەریدا، مردنى ملیونەها کەس و بوونى بەرگریەکى بەهێزى جەستە، یان دۆزینەوەى ڤاکسینەکە کە ماوەیەکى زۆرى پێدەچێت، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕى بلومبێرگى ئەمریکى. . تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن خەڵکى لە جیهاندا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، بەڵام ملیارەها هاوڵاتى تریش لەژێر کەش و هەوایەکى نائاساییدا ژیان دەگوزەرێنن ئەوەش بەهۆى تائێستا هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ تەشەنە نەسەندنى ئەو ڤایرۆسە بە جیهاندا. . ڤایرۆسەکە زۆر بەخێراى کەرتى تەندروستى تووشى شەکەت کردووە و لەشکستهێنان نزیکى کردووەتەوە، لەلایەکى تریشەوە کەرتى ئابورى گورزێکى کوشندەى بێهاوتاى بەرکەوتووە کە شوێنەوارەکەى چەندین ساڵى تر دەمێنیتەوە. . هەندێک لە زاناکان پێانوایە شوێنەوارى ڤایرۆسەکە لە ئەگەرى لەناوچوونیدا نامێنیتەوە، بەڵام ماڵپەڕى بلۆمبێرگى ئەمریکى چەند سیناریۆیەکى بۆ ئەگەرى لەناوچوون و چارەنوسى ڤایرۆسەکە خستووەتە ڕوو کە ئەمانەى لاى خوارەوەیە: . چۆن کۆتایى دێت؟ بەپێى ماڵپەڕەکە کاتێک پەتاکە کۆتایى دێت، بەرگریەکى بەهێز و یەکلاکەرەوە دێتەکایەوە واتا هەندێک کەس بەرگرى دژى پەتاکە پەرەپێبدەن بۆ ئەوەش دوو ڕێگە هەیە، یەکەمیان بەرهەمهێنانى ڤاکسینێکە و دووەمیان میلۆنان کەس تووشببن و سیستمى تەندروستى شکستبهێنیت و ژمارەى مردووان زیاد بکات هەروەها ئەوەش ببێتە بەهێزبوونى بەرگرى لەشی ژمارەیەکى زۆر لە مرۆڤ بەرانبەر بە ڤایرۆسەکە. . ڕەنگە بەرگرى بەهێز بەدی نەیەت! بەپێى چەند شارەزایەک کە قسەیان بۆ ماڵپەڕەکە کردووە، دروستبوونى بەرگرى بەهێز و یەکلاکەرەوە لەدواى توشبوون بەدیدێت نەک لەکاتى کوتانى ڤاکسینەکەدا، ئەوکات چاکبوونەوەى ژمارەیەکى زۆر لە پەتاکە بەرگریەکى بەهێز و هەمیشەیى لەدژى ڤایرۆسەکە لەلاى ئەوانە دروستدەکات، ناشزانرێت ئایا کۆرۆنا لەو جۆرە ڤایرۆسانەیە یاخود نا. لەلایەکى ترەوە ژمارەی دانیشتوانى جیهان کە دەبێت تووشى ڤایرۆسەکە ببن بۆ ئەوەى بەرگرییەکى بەهێز بچەسیپێت نازانرێت، بۆنمونە دەبێت ژمارەى تووشبوان بگەنە 75% و بەڕێژەى 90 % هەست بە تا و سوتانەوە بکەن. . کارەکە چۆن مەیسەر دەبێت؟   بەلاى زۆربەى وڵاتانەوە ستراتیژییەتەکە ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆیە بۆ ئەوەى تەشەسەندنى ڤایرۆسەکە خاوبێتەوە و زۆربەى وڵاتانى پشتیان بەو ستراتیژە بەستووە بۆ کۆنترۆڵکردنى. . چەسپاندنى ئەو ستراتیژە دەرفەت بە کارمەندانى تەندروستى دەدات بۆ ئەوەى نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان بەهێزتر بکەن بۆ گرتنەبەرى چەند ڕێوشوێنێک بۆ ئەوەى سەرقاڵى توشبووان بن و چارەسەریان بۆ بکەن و ئامێرى هەناسەدانى دەستکردیان بۆ دابین بکەن و چاودێرى وردیش زۆر قەرەباڵغ نەبن. . چۆن بەربەستەکان لادەبرێن؟   بەپێى ڕاپۆرتەکەى بلۆمبێرگ، نابێت خەڵکى چاوەڕوانى گەڕانەوەى ژیان بۆ حاڵەتى ئاسایى بەخێرایى بکەن، بۆیە لابردنى هەر بڕیارێک بۆ ڕێگریکردن دەبێتەهۆى بەرزبونەوەى ژمارەیەکى زیاترى تووشبوون. . دواى ئەوەى چین کردنەوەى دەروازەکانى شارى ووهانى ڕاگەیاند، پەتاکە گەڕایەوە بۆیە ئێستا بەشێکى ئەو شارە دووبارە داخراوەتەوە. . ماڵپەڕەکە لەسەرزارى جین هارسى، بەرپرسى پزیشکى لە بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، ڕێو شوێنەکانى کەرەنتینەکردن دەبێت بۆ ماوەى دوو مانگ یاخود سێ مانگ تەنانەت تا شەش مانگیش بێت. . ئەنیلیس وایڵدرە سمیس، مامۆستاى نەخۆشیە درمەکان لە لەندەن ڕایگەیاندووە، سەپاندنى قەدەغەى هاتووچۆ بۆ دابەزینى ئاستى تووشبوانى ڕۆژانەیە لەماوەى دوو هەفتە بەسەر یەکەوە. . دواتر چى؟   نەخشەڕێگایەک کە ژمارەیەک لە پسپۆڕانى ئەمریکا دایانڕشتووە، داواى قۆناغى ناوەند دەکات کە قوتابخانە و کۆمپانیاکان بکرێنەوە بەڵام گردبونەوە و قەرەباڵغى سنوردار بکرێت. . لەم قۆناغەشدا هانى خەڵکى دەدرێت لەیەکتر دووربکەنەوە و ڕێنمایى ئەوانە دەکەن کە زیاتر ئەگەرى تووشبونیان هەیە بەڵام گەر هاتوو دووبارە حاڵەتى توشبوون بەرزبویەوە ئەوا دووبارە سەپاندنى ڕێو شوێنەکان دەستپێدەکاتەوە. . زۆرکردنى پشکنین بەپێى ماڵپەڕەکە، زیادکردنى ئەنجامدانى پشکنین بەشێوەیەکى بەربڵاو لەنێوان خەڵکدا دەبێتە هۆى کەرەنتینەکردنى توشبووان و ڕێگرى لەوە دەکرێت پەتاکە زیاتر بچێتە ناو خەڵکەوە. . جۆرێکى تریش لەپشکینین هەن بۆ دیاریکردنى چەند تەنێکى دژ لەجەستەدا بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکەدا کە ئەگەر هەیە لە بەهێزى ئەو تەنانەدا لە لەشى مرۆڤدا جارێکى تر ڤایرۆسەکە نەتوانێت خۆى لەو جۆرە بەرگریانەدا ڕابگرێت. گەر ئەو پشکنینانە ئەنجامبدرێن بۆ ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى ئەوە بسەلمێت ئەوا ئەو کەسانە دەتوانن بەئازادى بسوڕێنەوە ترسیان لە ڤایرۆسەکە نەبێت. . کەى ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنرێت؟ لەڕووى زانستیەوە دەیان کۆمپانیا و ناوەندى زانستى کار بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینەکە دەکەن و تا ئێستا هیچ ڤاکسنێک نەسەلماوە و بۆ ئەوەش کاتێکى زۆرى پێویستە. . هەندێ تیمى پزیشکى بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە 12 بۆ 18 مانگیان دیارى کردووە بەڵام توێژەران دەڵێن، ئامانج لەو کارە بۆ بەرژەوەندییە و لەوباوەڕەدان لەسەر حکومەت و هاوڵاتیان و بەکاربەران پێویستە کە ترسیان لە گەشبینیەکەیان لەو کارەدا هەبێت. . هۆکارى تر هەیە؟ بەپێى ماڵپەڕەکە، دەکرێت خەڵکانێک چانسیان هەبێت و ڤایرۆسەکە لە سەرەتاى وەزرى هاویندا لەناوبچێت یاخود لاواز ببێت، وەکو چۆن هەندێ ئەنفلۆنزا لەسەرەتاى ئەو وەرزەدا لەناو دەچێت، بەڵام هیشتا ئەوە نازانرێت ئایا کەشێکى گەرم ڕۆڵى لە نەهێشتنى ڤایرۆسەکەدا هەیە یاخود وەزرى پایز دووبارە دەگەڕێتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە