ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر چاکبوونەوەى شەش توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە هەولێر ڕاگەیاند.
.
بەرێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "شەش نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەوان کراوە کە نێگەتیڤ بوو، بەوەش کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە ( ١٧ ) نەخۆش".
لاى خۆیەوە وەزارەتى تەندروستى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە سێ پیاو و یەک منداڵە.
.
رونیشیکردووەتەوە، سێ تووشبوویان لە پارێزگای هەڵەبجەن کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، یەک تووشبووش لە پارێزگای سلێمانی بووە، كە بەهەمان شێوەی بەركەوتەی تووشبووی پێشوون
.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، بەگشتى ئەمڕۆ ١٢ توشبوو لە هەرێم چاکبوونەتەوە، کە شەشیان لە هەولێر و شەشى دیکەشیان لە دهۆک بوون.
.
هەر بەپێی ئامارەکان کۆى گشتى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ٢١٢ توشبوو، کە ٦٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوانیشیان گیانیان لەدەستداوە.
.