گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کێشەیەکی گەورەی لەبەردەمدایە

پاریس سانجێرمان دەیەوێت خۆی نوێ بکاتەوە

2019.04.07 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
پاریس سانجێرمان دەیەوێت خۆی نوێ بکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 

پاش ئەوەی لەم وەرزەدا لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرایە دەرەوە، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پلانی داناوە بۆ وەرزی نوێ چەند ئەستێرەیەک بباتە ڕیزەکانیەوە، بەڵام بەهۆی یاسای یاری خاوێنەوە پاریس سانجێرمان لە کێشەیەکی گەورەدایە و پێویستە لە بەرامبەردا چەند یاریزانێکی بفرۆشێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بۆ وەرزی نوێ دەیەوێت بەتەواوی خۆی نوێ بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە چەند ئەستێرەیەکی کردووەتە ئامانج بۆ گواستنەوە کە یەکێک لەوانە دەیڤد دیخیای ئیسپانی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدە.

 

مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس سانجێرمان چاوی بڕیوەتە  تواناکانی ئەستێرەی لاوی یانەی ڤالانسیا کریستیانۆ پیکینی و ئەگەر سەرکەوتووش نەبوو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە، ئەوا هەریەک لە فلیپی لویس لە ئەتلەتیکۆمەدرید و کریستیان بیراگی لە فیۆرنتینا ئامانجی دووەمی پاریس سانجێرمانن.

 

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئیسپانییەکە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت پێش بەرشەلۆنە بکەوێت و ماتیا دیلێختی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی ڕازی بکات بۆ پەیوەندیکردن پێیانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە.

 

هاوکات پاریس سانجێرمان توشی کێشەیەک دەبێت لەو گواستنەوانەدا، ئەویش بەهۆی یاسای یاری خاوێنەوە لە بەرامبەر ئەو گرێبەستانەدا یانە پاریسیەکە  پێویستە چەند یاریزانێکی بفرۆشێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەک لە تۆماس مونیر و جولیان دراکسلەر و ئەدریان ڕابیۆت و لایڤین کورزاوا و کریستۆڤەر نکۆنکۆ لەو یاریزانانەن کە پاریس دەیەوێت دەسبەرداریان ببێت.

 

ئەم هەنگاوانەی پاریس سانجێرمان پاش ئەوە دێت، لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا و لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد تووشی شکست هات.