ناس کورد-
شەش توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەدهۆک چاکبوونەوە، بەوەش کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بۆ نزیکەى 70 تووشبوو بەرزبووەوە.
.
بەرێوەبەرایەتى تەندروستى دهۆک ڕایگەیاند، شەش توشبووى کۆرۆنا بەتەواوى چاکبوونەتەوە و ڕەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.
.
بە چاکبونەوەى ئەو شەش توشبووە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستان چاکبوونەتەوە گەیشتە 68 کەس، لەکۆى 204 توشبوو کە دوانیان گیانیان لەدەستداوە.
.
ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى تۆمارکردنى تۆمارکردنى 14 توشبووى دیکەى کۆرۆناى ڕاگەیاند، کە سیانیان لە هەولێر، هەشتیان لە سلێمانى، سیانى دیکەشیان لە هەڵەبجەن.