ناس کورد-
ئەوەى دورگەى تۆڤالۆ لە دەرياى ئارام و كۆمارى توركمانستانى سەربە يەكێتى سۆڤێتى پێشوو بەيەكەوە دەبەستێتەوە ئەوەيە كە هەردوكيان لەناو ليستى ئەو دەوڵەت و هەرێمانەدان كە هێشتا ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 يان پێ نەگەيشتوە، لەكاتێكدا ئەو ڤايرۆسەى زۆربەى وڵات و ناوچەكانى جيهانى گرتوەتەوەو زياتر لە يەك مليۆن كەسى توشكردوە.
.
بەپێى داتاكانى زانكۆى "جۆنز هۆبكينز"ى ئەمريكى تا ئێستا ڤايرۆسى كۆرۆنا لانيكەم لە 180 وڵات و هەرێمى جيهان بڵاوبوەتەوە و تا ئەمڕۆ هەينى 3\4\2020 زياتر لە يەك مليۆن كەسيشى توشكردوەو نزيكەى 55 هەزار كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكە گيانيان لەدەستداوە زياتر لە 220 هەزار كەسيش چاكبونەتەوە.
.
بەڵام تائێستا نزيكەى 40 ناوچە لە جيهاندا هەيە كە هيچ توشبويەكيان تێدا ڕانەگەيەنراوە، لانيكەم بەشێوەيەكى فەرمى، ئايا هۆكارى ئەوە چييە ڤايرۆسەكە نەگەيشتوەتە ئەو ناوچانە؟
.
زۆربەى ئەو ناوچانە وەك "دورگەكانى تۆڤالۆ" ناوچەى زۆر بچوكن و دانيشتوانيان زۆر كەمە و خەڵكێكى زۆريش ڕوو لەو ناوچانە ناكەن، زۆربەيان ناوچەى گەشتيارين بەڵام بەهۆى قەدەغەى هاتووچۆ و وەستاندنى زۆربەى گەشتە ئاسمانيەكان لە جيهاندا گەشتيار ناتوانێت ڕوو بكاتە ئەو ناوچانە.
.
سيستمى داخراو
لە هەندێك حاڵەتى تردا بارودۆخەكە ئاڵۆزترە، بۆ نمونە توركمانستان يەكێكە لە توندترين سيستمە داپڵۆسێنەرەكانى جيهان تەنانەت بەكارهێنانى وشەى "ڤايرۆسى كۆرۆنا"ى قەدەغە كردوەو كەس بەهۆى نييە بەكارى بهێنێت.
.
هەرچى لە كۆرياى باكورە كە يەكێكە لە سيستمە ديكتاتۆريە داپۆڵسێنەرەكانى جيهان و بەتەواوەتى بەڕوى جيهاندا داخراوە، گومان لەوە دەكرێت كە هيچ توشبويەكى ڤايرۆسەكەى تێدا تۆمار نەكرابێت، لەكاتێكدا يەكێك لە خراپترين سيستمەكانى تەندروستى جيهانى هەيە.
.
هەندێك ڕاپۆرتى نا فەرمى باس لە تۆماركردنى ژمارەيەكى زۆر توشبوو و گيان لەدەستدان دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدايە كە ئەو وڵاتە بە چەند وڵاتێكى تر دەورە دراوە كە لە زەرەرمەنترين وڵاتەكانى جيهانن بەهۆى ڤايرۆسەكەوە و مارەيەكى زۆر توشبويان تێدا تۆمار كراوە وەك " چين و كۆرياى بلشەر " بەڵام ڕژێمى ئەو وڵاتە دەڵێت هيچ توشبويەكى نييە.
.
شەڕى ناوخۆ
لەلايەكى ترەوە وڵاتى يەمەن كە ئێستا شەڕى ناوخۆ لەو وڵاتەدا هەيە، تۆماركردن و پشكنين بۆ ڤارۆسى كۆرۆنا لەو وڵاتەدا كارێكى ئەستەمە، ئەمەش لەكاتێكدايە كە وڵاتى عەرەبستانى سعوديە كە دراوسێى يەمەنە تا ئێستا 1885 توشبوى تێدا تۆما كراوە،
.
چندين وڵاتى ئەفريقيش توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنايان تێدا تۆمار نەكراوە، بەپێى بۆچونەكان ئەگەرى هەيە تۆمار نەكردنى هيچ حاڵەتێك لە مارەيەك وڵاتى ئەو كيشوەرە بەهۆى كەمى ياخود نەبونى ئامێرى پشكنينەوە بێت.
.
هەرچى كيشوەرى جەمسەرى باشورە، تاكە كيشوەرە كە تائێستا خاڵيە لە ڤايرۆسەكە، سەرەڕاى ئەوەى كە ئەو كيشوەرە لە جيهان دابڕاوە دانيشتوانێكى زۆر كەمى هەيە و ئەوانەى ئەو كيشوەرەن زياتر ئەو كەسانەن كە لە وێستگەكانى پشكنين و گەڕانى نێودەوڵەتى كار دەكەن.
.
ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە كۆتايى ساڵى 2019 لە وڵاتى چين دەركەوت و دواتر گواسترايەوە زۆربەى ناوچەكانى جيهان و تائێستا زياتر لە يەك مليۆن و 34 هەزار كەس توشبوون و ڕێژەكەش بەردەوامە لەبەرزبونەوە، سەرەڕاى هەوڵەكان تا ئەم ساتەش هيچ ڤاكسين و دەرمانێكى يەكلاكەرەوە دژى ڤايرۆسەكە دروست نەكراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە