گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ئێران بەرزبووەوە

2020.04.03 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ئێران بەرزبووەوە
ناس كورد-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران 53 هەزار و 183  کەسی تێپەڕاندووە.

.
بەپێی  ئاژانسی مێهرى ئێرانى، کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، لە دوێنێیوە 2715 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. .

وتشى "ژمارەی ئەو کەسانە کە ڕزگاریان بووە گەیشتووتە  17935 کەس".

.

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ئاماژەى بەوەشدا، لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  134 کەسی دیکە گیانیان لە دەستداوە و تا ئێستا  3294 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە