گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق پلان دادەنێت مانگانە 30 هەزار دینار بۆ هەرکەسێک دابین بکات کە موچەی نییە

2020.04.02 - 21:21
حکومەتی عێراق پلان دادەنێت مانگانە 30 هەزار دینار بۆ هەرکەسێک دابین بکات کە موچەی نییە
ناس کورد-   شانەى قەيرانەكانى پەرلەمانى عێراق چەند ڕێنماييەكى بۆ هاوكاریكردنى كەمدەرامەتان لەم بارودۆخەدا دەركردوەو وەزيرى پلاندانانيش دەڵێت، پلان بۆ ئەوە دادەنێن كە 30 هەزار دينار بدەن بە هەر هاوڵاتيەكى عێراقى كە موچەى دەوڵەتى نييە. ، شانەى قەيرانەكانى پەرلەمان لە بڵاوكراوەيەكدا داوا لە ئەنجومەنى وەزيران و وەزيرى پلاندانان دەكات كە بڕێك پارەى بەپەلە بۆ هەر تاكێكى عێراقى دابين بكرێت و ئەمساڵيش پارەى كارەبا لەسەر هاوڵاتيان حساب نەكرێت. ، شانەكە ئەوەشى ڕاگەياندوە، داوا لە حكومەتى عێراقى دەكەن كە حسابێك بۆ پشتگيرى كۆمەڵايەتى دابنێت كە موچەى پەرلەمانتاران و وەزيرەكان و سەرجەم پلە تايبەتەكان بگرێتەوە، هەروەها لێخۆشبون بۆ هاوردەكردنى مادە خۆراكى و كشتوكاڵيەكان دەربكرێت بۆ پڕكردنەوەى پێداويستى تەواوەتى هاوڵاتيان. ، شانەى قەيرانەكانى پەرلەمان داواشى لە ئەنجومەنى وەزيران كردوە، كۆمپانياكان و جوتياران ئەوانەى كە گرێبەستيان هەيە بۆ ساڵى 2020 لە كرێكانيان خۆش ببن و هەروەها دانەوەى قەرز لەلايەن ئەوانەى قەرزيان لە بانكى كشتوكاڵى كردوە دوابخات. ، لاى خۆشيەوە نورى دلێمى، وەزيرى پلاندانان لەكاتى كۆبونەوەى شانەى قەيرانەكانى پەرلەمان ئاماژەى بەوەدا كە تواناى ئەوە هەيە كە 30 هەزار دينار بەسەر 10 مليۆن عێراقيدا دابەش بكرێت ئەويش بۆ ئەوانەى كە هيچ موچەيەكى حكوميان نييە.