گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کچانی ئێزدی بکرێتەوە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پرۆژەیاسای کچانی ئێزدی ناردە پەرلەمان

2019.04.07 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پرۆژەیاسای کچانی ئێزدی ناردە پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای کچانی ئێزدی ناردۆتە پەرلەمانی عێراق بۆ تاووتوێکردن و جێگیرکردنی وەک یاسا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەستی ناس کورد کەوتووە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە: "پرۆژەیاسای کچانی ئێزدی ئەو ژن و کچە ئێزدییانە دەگرێتەوە کە لەلایەن چەکدارانی داعشی تیرۆریستەوە ڕفێندراون، لە پاش 10/6/2014 ئازادکراون، داوا دەکات کە لە ڕوی ماددی و مەعنەویەوە قەرەبووبکرێنەوە".

لەو پرۆژەیاسایەدا داواکراوە بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی تایبەت بە کچانی ئێزدی دابمەزرێنرێت و ببەسترێتەوە بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، کە بارەگای ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە پارێزگای نەینەوا بێت و تایبەت بێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی شوێنی ئارام بۆ کچانی ڕزگارکراوی ئێزدی، بشتوانێت لە ڕوی خۆشگوزەرانی و ئابوریەوە ئامانجەکانیان بۆ بەدی بێنێت.

هەروەها لە بارەی ئەو ژنە ئیزدیانەی منداڵیان بووە، ئەو پرۆژەیاسایە داوادەکات چارەسەری یاسایی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە، بەدەر لە داواکردنی مووچەش بۆیان، داوای پێدانی زەوی بە کچانی ئێزدی کراوە.

"هەموو ساڵێک ڕۆژی (8/3/ ) بکرێت بە ڕۆژێکی نیشتیمانی بۆ ناساندنی ئەو تاوانەی بەرامبەر بە ئێزدییەکان کراوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێویستە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ ئەو پرسە"، لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە.

دەقی پرۆژەیاسای کچانی ئێزدی: