ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی ئاشکراکرد کە تا ئێستا بە کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەخشراوە کە بڕەکەی زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلارە و هاوکات ناو و بڕی پارەی ئەو کەسانەشی ئاشکراکرد کە بەشدارییان لە کەپینەکەدا کردووە.
،
لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە:
،
لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەک وهاوکاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەریمی کوردستان کەمپینی ( بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشین راگەیاند.
،
بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتییە لە 18 ملیۆن و 183 هەزار و 175 دۆلار.
،
پێشتر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت و هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.
،،
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه :
،
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
،
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
،
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
،
07705590001
،
07501751911