ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 44 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی 20 حاڵەتی ڕاگەیاند، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 772 کەس و کۆی چاکبووانیش بوونە 202 کەس.
،
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە درێژەی ئەنجامدانی پشکنینەکاندا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 44 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران کە زۆرترینیان لە سلێمانین بە 12 حاڵەت.
،
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات 20 کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.
،
هەر لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان تاوەکو ئێستا بە ڤایرۆسەکە 54 حاڵەتە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە