گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا ئەو جۆرە كارانەشی كردە تاوان

تاوانێك كەس بەخەیاڵیدا نایەت بەهۆی كۆكەیەکەوە بەڕووی پۆلیسدا زیندانی كرا

2020.04.02 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
تاوانێك كەس بەخەیاڵیدا نایەت  بەهۆی كۆكەیەکەوە بەڕووی پۆلیسدا زیندانی كرا
ناس کورد- دوای ئەوەی پیاوێكی تەمەن 55 ساڵە بەڕووی پۆلیسێكی شاری لەندەندا دەكوكێت و دەڵێت كۆرۆنای گرتووە، سزای 6 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێنرێت. . میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، بەپێی مادەی دەستدرێژیكردنە سەر كارمەندان لەحاڵەتە كتوپڕەكاندا كە ساڵی 2018 چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە توندترین سزا تیایدا 12 مانگە زیندانیكردن بەسەر ئادەم لویسی تەمەن 55 ساڵەدا، سەپێنرا. . پۆلیسی لەندەن لەڕاگەیەنراوێكدا باسی لەوە كردووە، تۆمەتباری ناوبراو هەوڵیداوە لەناوەڕاستی شاری لەندەن دەرگای ئۆتۆمبیلەكان بکاتەوە و پۆلییسش هەوڵی ڕاگرتن و پكشنینی داوە دواتر بەو هۆیەوە لۆیس شوشەیەكی کهولى شكاندووە و فڕێیداوەتە سەر زەوییەكە و هەڕەشەی لەپۆلیسش كردووە. . بەپێی میدیاكان لەو مشتومڕەدا، تۆمەتبارەكە وەكو هەڕەشەیەك بەڕووی پۆلیسەكەدا دەڵێت"من تووشی ڤایرۆسەكە بووم دەكۆكمە دەموچاوتدا و پەتاكەت بۆ دەگوازمەوە" پێش ئەوەی بەكرداری بەڕووی پۆلیسەكەدا بكۆكێت. . بەهۆیەوە ڕۆژی (چوارشەممە) دەستگیر كراوە و براوەتە بەردەم دادگای ویستنمنستەر. هیلین هاربەر بەپرس لەپۆلیسی شارەكە ڕایگەیاندووە، گەرچی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دەگمەنن بەڵام ئەوە ڕوداوێكى قێزەونە و گەر ڕوبەڕووی ڕەفتارێكی لەو جۆرە ببنەوە ئەوا وەڵامیان توند دەبێت. . ئەو بەرپرسەی پۆلیس هیواشی خواستووە ئەو سزایە پەیامێكی بەهێز بێت بۆ ئەوەی هیچ لێبوردنێك لەو جۆرە دەستدرێژیانە نیە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە