گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێتەوە؟

حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات

2019.04.07 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کارا دەکاتەوە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەرێم ناگرێتەوە.

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ناس کورد ڕایگەیاند: "بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ساڵی 2014 دەرکراوە بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکەی کارا کردووەتەوە و تەنها جێبەجێکردنی ماوە، کە فەرمانبەرانی پلە 10 تا پلە 4 دەگرێتەوە".

 

سەبارەت بەوەی بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێتەوە یاخود نا، شیروان میرزا ئاماژەی بەوەکرد: "بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەرێم ناگرێتەوە، چونکە هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ دابینکراوە و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت، زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تایبەتە بە حکومەتی هەرێم".

 

له‌ساڵی 2014دا حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا به‌زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ (10 بۆ 4) به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ راگیرا، ئه‌مساڵ جارێكی دیكه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوە له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌.

 

بڕیارەکەش بەو جۆرەیە کە کەمترین مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت نابێت لە 400 هەزار دیناری عێراقی کەمتر بێت.