گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوێنەوارەكانی ڤایرۆسەكە دەگەنە مێشك

چەند نیشانەیەكی تری مەترسیداری كۆرۆنا دەركەوتن 

2020.04.02 - 10:16
چەند نیشانەیەكی تری مەترسیداری كۆرۆنا دەركەوتن 
ناس کورد-  بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكانی پسپۆڕی مێشك و دەمارەكانی ئەمریكا، كۆرۆنا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەند نیشانەیەكی تر كە پێشتر باسنەكراون لەوانە جەڵتەی مێشك و هەوكردنی توندی مێشك بەڵام بەدەگمەن لەنێوان تووشبووانی كۆرۆنادا ڕوودەدات. . ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، بەپێی نوێترین توێژینەوەی پسپۆڕانی دەرمانەكان چەند نیشانەیەكی دیكەی توشبوون بەكۆرۆنایان ئاشكرا كردووە كە جیاوازە لەو نیشانانەی پێشتر باسكراون. . ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پزیشكەكان لەو باوەڕەدان یەكێكی تر لەنیشانە نوێییەكانی توشبوون بەكۆرۆنا تێكچوونی دەماری و جەڵتەی مێشكە كە لەژمارەیەكی كەمی توشبووانی ڤایرۆسەكەدا دەركەوتووە. . ڕۆژنامەكە چیرۆكی نەخۆشێك دەگێڕێتەوە كە تەمەنی 74 ساڵانە و لەویلایەتی فلۆریدا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی بەرزبوونەوەی تاكەیەوە و دواتر لەو تیشكانەی بۆی گیراوە دەركەوتووە تووشی هەوكردنی توندی سییەكان بووەتە بەڵام پزیشكەكان بەپێیوستیان نەزانیوە لەنەخۆشخانەدا كەرەنتینە بكرێت و ناردویانەتە ماڵەوە. . ڕۆژێك دواتر تووشی بەرزبونەوەی زیاتری پلەی گەرمای لەشبووەتەوە و خێزانەكەی دووبارە بردویانەتە بۆ نەخۆشخانە و لەوێش تووشی تەنگەنەفەسی بووە بەجۆرێك نەیتوانیوە ناوی خۆی بڵێت و باسی ئازارەكانی بكات. . ڕۆژنامەكە ئەوەشی گێڕاوەتەوە، پیاوەكە توانای قسەكردنی لەدەستداوە و نیشانەكانی نەخۆشی پاركنسنۆن( ئیلفیجی لەرزین)ی تێدا دەركەوتووە و بەشێوەیەكی زۆر گرژ توانیویەتی شانەكانی بجوڵێنێت دوای ئەوەی پزیشكەكان گومانی توشبوونی كۆرۆنای لێدەكەن و لەپشكنینەكاندا لەوە دڵنیادەبن كەپەتاكەیەتی. . دواتر پزیشكەكان بوونی ئەو نیشانانەی كە لەكۆئەندامی دەماری ئەو پیاوە بەتەمەنەدا دەركەوتووە دەبەستنەوە بە بوونی ڤایرۆسەكە لەلەشیدا. . دوو ڕۆژ لەپێش ئەو ڕوداوەشەوە، پزیشكانی ویلایەتی مێشیگان باسی حاڵەتێكی سەیری نەخۆشی كرێكارێكی تەمەن پەنجا ساڵە دەكەن كە تووشی ڤایرۆسەكە بووە. . پزیشكانی ئەو ویلایەتە دەڵێن، تووشی تێكچوونی دەمارەكان بووە و هاواری لەژانە سەرێكی توند كردووە بەئاستەم توانیوتی ناوی خۆی بهێنێت و چەند قسەیەكی كەم بكات و لەگەڵ بەسەرچوونی كاتدا ڕوداوەكانی دەوربەری كاریگەری لەسەر دانەناوە. . دوای ئەنجامدانی چەند پشكنینێك بۆی دەركەوتووە لەچەند شوێنێكی مێشكی هەوكردنی توند و وەرەم بینراوە و چەندین خانەی ناو مێشكی مردووە. پزیشكەكان دەگەنە ئەو ئەنجامەی ئەو هەوكردنە توندەی مێشكی نەخۆشەكە لەئەنجامی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە ڕویداوە. . ئەلیسا فۆری پسپۆڕی دەمارەكان دەڵێت، ئەو حاڵەتە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆرۆنا دەتوانێت شەڕی مێشكی مرۆڤ بەڕاستەوخۆی بكات لەلای هەندێك تووشبووان بەڵام ئەوەش حاڵەتێكی دەگمەنە. . بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێكی تری پزیشكانی ئیتاڵیا و ژمارەیەكی تری وڵاتان لەسەر نیشانەكانی نەخۆشیەكە، ئەو حاڵاتانەی ئەمریكاش وەكو ئەوانەیە كە باسكراون لەئیتاڵیا بەتایبەت نیشانەكانی هەوكردنی توند لەمێشك. .