گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاردنەوەى زانياريەكان لەلايەن چينەوە زيانى لە جيهانيشدا

هەواڵگرى ئەمريكا: چين زانيارى و ژمارە ڕاستيەكانى لەبارەى كۆرۆناوە شاردوەتەوە

2020.04.02 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگرى ئەمريكا: چين زانيارى و ژمارە ڕاستيەكانى لەبارەى كۆرۆناوە شاردوەتەوە
ناس کورد- ئاژانسى "بلومبێرگ"ى ئەمريكى ئاشكرايكرد، بەگوێرەى ڕاپۆرتێكى نهێنى دەزگاى هەواڵگرى ئەمريكى كە بەرزكراوەتەوە بۆ كۆشكى سپى، چين بە ئەنقەست مەوداى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ژمارەى ڕاستى توشبوان و مردوانى شاردوەتەوە. . "بلومبێرگ" لەزارى سێ بەرپرسى ئەمريكيەوە بڵاويكردوەتەوە، ڕاپۆرتە نهێنيەكە باس لەوە دەكات كە چين بە ئەنقەست ژمارەى توشبوان و مردوانى ڤايرۆسى كۆرۆناى شاردوەتەوەو تێيدا ئاماژە بە ژمارە ساختەكانى چين كراوە. . لە كۆتايى ساڵى 2019 ڤايرۆسى كۆرۆنا لە چين بڵاوبويەوە بەتايبەتى لە شارى ووهانى ناوەندى كەرتى هوبى و دواتر زۆرينەى وڵاتانى جيهانى گرتەوە، بەپێى دواين داتايش كە چين بڵاويكردوەتەوە 82 هەزار توشبوو 3300 گيان لەدەستدان هەبووە. . دواى ئەوەى هيچ چارەيەكى نەما لە كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە چين داخستن و كەرەنتينەكردنێكى زۆر توندى ناوچە توشبوەكانى كرد، هەروەها گومانێكى زۆر  لەسەر ئەو ژمارانە هەيە كە حكومەتى چين بڵاويكردوەتەوە، باس لەوە دەكرێت كە ژمارە ئەوانەى لە كەرتى هوبى گيانيان لەدەستداوە زياتر لە 42000 ە نەك 3000 . . بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان، ڕۆژانە هەزاران قوتو كە خۆڵى لاشەى قوربانيانى ڤايرۆسەكەى تێدايە لەبەردەم ماڵى كەسوكارەكان دادەنرا و 24 كاتژمێرى ڕۆژانە ئەو ناوچانەى دابينكرابون بۆ سوتانى جەستەكان كاريان كردوە. . لاى خۆيەوە "ديبورا بيركس" شارەزاى سيستمى بەرگرى جەستە لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا دەڵێت، ڕاپۆرتە گشتيەكانى چين كاريگەريان لەسەر ناوچەكانى ترى جيهان هەبوە دەربارەى سروشتى ڤايرۆسەكە، كۆمەڵگەى پزيشكى داتاكانى چينيان بەشێوەيەك شيكردەوە كە ڤايرۆسەكە مەترسيدارە بەڵام كەمتر لەوەى كە پێشبينى دەكرا، ئێستا دواى ئەوەى كە لە ئيتاڵيا و ئيسپانيا ڕوياندا پێمانوايە كە داتاى ونبوو هەيە (داتاى شاردراوە). . چين تاكە وڵات نييە كە گومان لە داتاكانى سەبارەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا دەكرێت، شارەزايان پێيان وايە ئێران، چين، ئەندەنوسيا و بەتايبەتيش كۆرياى باكور ژمارەى ڕاستيەكان سەبارەت بە ژمارەى توشبوان و گيانلەدەستدان ئاشكرا ناكەن، هەروەها وڵاتەكانى عەرەبستانى سعودى و ميسريش ژمارەى كەمتر لە ڕاستى ئاشكرا دەكەن. . لاى خۆشيەوە مايك پۆمپيۆ وەزيرى دەرەوى ئەمريكا داواى لە چين و وڵاتانى تريش كردوە كە لە ئاشكراكردنى ژمارە ڕاستيەكان شەفاف بن، چينيشى بە شاردنەوەى قەبارەى قەيرانەكە و دواخستنى ئاڵوگۆڕكردنى زانياريەكان تۆمەتبار كرد، بەتايبەتى لە هەفتەكانى سەرەتاى دەركەوتنى ڤايرۆسەكە و ڕێگريشى لەسەرجەم پێشنيارەكانى هاوكارى لەلايەن شارەزايانى ئەمريكاوە كردوە. .    

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە