گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران وەڵامى هەڕەشەکانى دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە هەر کردەوەیەک بێ وەڵام نابێت

2020.04.02 - 08:28
ئێران وەڵامى هەڕەشەکانى دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە  هەر کردەوەیەک بێ وەڵام نابێت
ناس کورد- ڕاوێژکارى سەربازى ڕابەرى باڵاى ئێران وەڵامى هەڕەشەکانى سەرۆکى ئەمریکاى دایەوە و داواى لەو وڵاتە کرد بەر لە ئەنجامدانى هەر کردەوەیەکى سەربازى دژى هاوپەیمانەکانیان لە عێراق بیر لە لێکەوتە و سزاکانى بکاتەوە. . یەحیا ڕەحیم سەفەوى، ڕاوێژکارى سەربازى عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى ئێران ڕایگەیاند "پێویستە لەسەر ئەمریکا بوونى نایاساییانەى لە عێراق و داگیرکردنى خاکەکەى بەهەند وەربگرێت، داکۆکیکردنى عێراقیش لەخۆی لەبەرامبەر سەرکێشییەکانى ئەمریکا ناکرێت بەرى پێ بگیرێت". . وتیشى "پێشێلکردنى سەروەرى عێراق لەبەرژەوەندى سوپاى ئەمریکا و ئیدارەى ئەمریکا نییە و لەتواناى ناوچەکەشدا نەماوە قەیرانى نوێ هەڵگرێت". . داواشى لە ئەمریکا کرد بەر لە ئەنجامدانى هەر کردەوەیەکى ئیستیفزازى لە عێراق بیر لە ئەنجامەکە و سزاکەى بکاتەوە. .   لێدوانەکەى سەفەوى دواى ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا هۆشداریدايە ئێران كە “باجى زۆر قورس” دەدات ئەكەر هێزەكانى وڵاتەكەى لەلايەن تارانەوە يان بەكرێگيراوەكانيەوە هێرش بكرێتە سەريان.   .   ترامپ لە تويتێكدا لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى “ئێڕان ياخود بەكرێگيراوەكانى پلانى هێرشكردنە سەر هێز و دامەزراوەكانى ئەمريكا لە عێڕاق دادەڕێژن، ئەگەر ئەوە ڕوبدات ئەوا دواتر ئێران باجى زۆر قورس دەدات”.   .   هۆشداريەكەى ترامپ دواى دوو مانگ لە بە ئامانجگرتنى هێزەكانى وڵاتەكەى دێت لەڕێگەى موشەكەوە لە دوو بنكەى سەربازى لە پارێزگاكانى ئەنبار و هەولێر لەلايەن ئێرانەوە، لاى خۆشيەوە بەرپرسێكى ئەمريكى ئاشكرايكردوە كە دەستيان كردوە بە بڵاوكردنەوەى سيستمى بەرگرى موشەكى “پاتريۆت” لە عێراق. .