گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی تەرمی مردووانی کۆرۆنا بەوشێوەیە و لە شوێنی تایبەت دەنێژرێن؟

تەندروستی هەرێم: کەسوکاری توشبووی کۆرۆنا لە سەرەمەرگیشدا ڕێگەیان پێنادرێت نەخۆشەکە ببینین

2020.04.01 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی هەرێم: کەسوکاری توشبووی کۆرۆنا لە سەرەمەرگیشدا ڕێگەیان پێنادرێت نەخۆشەکە ببینین
ناس کورد- چۆنێتی و شێوازی ناشتنی مردوانی توشبووی کۆرۆنا زیاتر ڤایرۆسەکەی لای هاوڵاتیان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی و هەرێمی کوردستانیش ترسناکترکردووە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش هۆکارەکەی ئاشكرا دەکات و دەڵێت، ئەگەر لە سەرەمەرگیشدا کەسوکاری نەخۆش داوای بینینی کەسەکە بکەن، ڕێگەیان پێنادرێت. .  دیمەنی ناشتنی تەرم لە جێگایەکی تایبەتی دور لە گۆڕستان و لە گۆڕێکی قوڵتر لە گۆڕی ئاسایی و بەبێ کەسوکاری مردووەکە، دیمەنێکی ناخهەژێن و ترسناکە، بەتایبەت لە وڵاتانی موسڵمان و هەرێمی کوردستانیش کە کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتییە و  بە شێوازی تایبەت و ڕێزێکی زۆر مردوو دەنێژرێت، بەڵام مردووانی کۆرۆنا لەوە بێبەشن. . محەمد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارتی تەندروستی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "شێوازی ناشتنی مردووانی کۆرۆنا بەگوێرەی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیە و بۆ هەموو وڵاتێک نێردراوە و پەیڕەو دەکرێت". . وتیشی، بەگوێرەی ڕێنماییەکان پێویستە تەرمی ئەو کەسانە بەبێ قەرەباڵغی دروستکردن بنێژرێت و بە جلوبەرگی تایبەتەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە عێراق و وڵاتانی موسڵمان مەلا و کەسی یاسایی ئامادەی ناشتنەکە دەبن و هەر بە هەڕەمەکی نییە. .  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەوەشی کە لە گۆڕستانی ئاسایی نانێژرێن، بۆ ئەوەیە ئەو ڕێکارانە بە ئاسانی ئەنجامبدرێن، چونکە قورسە لە گۆڕستانی ئاسایی بەوشێوەیە بنێژرێن و زۆر جار کەسوکاری مردووەکە داوای جێگای تایبەت دەکەن بۆ ناردنی مردووەکە و ئەوەش ناکرێت، هەربۆیە بەوشێوەیە ئاسانترە لە شوێنێکی تایبەت بنێژرێن. .  ئەوەشی خستەڕوو، نەک تەنها لەکاتی ناشتندا، بەڵکو ئەگەر نەخۆشێک لە سەرە مەرگیشدا بێت و کەسوکارەکەی هەرچەند داوای بینینی بکەن ڕێگەیان پێنادرێت بیبینن، چونکە ئەو ڕێگەپێدانانە دەبنەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و مەترسی زیاتر بۆسەر هاووڵاتیان. . هاوکات هەر لەوبارەیەوە وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو بیروباوەڕانەى باس لەوەدەکەن کە ڤایرۆسەکە لەرێگەى کەسانى مردووەوە دەگوێزرێتەوە، پشتى نەبەستووە بە هیچ بەڵگەیەکى زانستى و دەوڵەت ڕێوشوێنى پێویستى گرتووەتەبەر بۆ ناشتنى مردووەکان.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە