ناس کورد-
تورکمانستان کە یەکێکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان و تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە باسکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا تێیدا قەدەغەکراوە.
.
ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە ئاسیاى ناوەڕاست، پلانێکى سەیرى بەرانبەر کۆرۆنا گرتووەتەبەر کە قەدەغەکردنى تەواوەتى بەکارهێنانى ئەو وشەیەیە.
.
بەپێی ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنور کە تایبەتە بە ئازادى ڕۆژنامەوانى لەسەر ئاستى جیهان، بەکارهێنانى وشەى کۆرۆنا لە سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکانى حکومەت قەدەغەکراوە، هەروەها ئەو وشەیە لە سەرجەم کتێب و ڕێنماییە پزیشکییەکان لابراوە.
.
ڕێکخراوەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانەى کە دەمامک بەکاردەهێنن یان باسى ڤایرۆسەکە دەکەن، روبەڕووى دەستگیرکردن دەبنەوە لەلایەن پۆلیسى نهێنییەوە.
.
تورکمانستان تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوونى بەو ڤایرۆسە ڕانەگەیاندووە، لەکاتێکدا ئێرانى دراوسێی زیاتر لە 74 هەزار توشبووى تۆمارکردووە.
.
لە تورکمانستان حکومەت بەشێوەى ڕەها دەزگاکانى ڕاگەیاندنى قۆرخ کردووە و پێگە هەواڵییە جیهانییەکانیشى قەدەغەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە