گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەرێم بەرزبوویەوە

2020.04.01 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەرێم بەرزبوویەوە
ناس کورد- نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 126 هەزار دینار. . پێشتر ناس کورد هۆکاری بەرزبوونەوە دۆلاری لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوکردەوە، بازرگانێکی ئاڵۆگۆڕی دراو دەڵێت، سستبوونی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە نێوعێراق و شارەکانی هەرێم، داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوە و نەخستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازارەکاندا. . ساجد محەمەد، بازرگانی ئاڵۆگۆڕی دراوە لە بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا جموجۆڵی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80%دا کەمیکردووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنها ئەو بازرگانییەی کە لەگەڵ وڵاتی ئێران و تورکیادا دەکرێت بۆ هاوردەکردنی شتومەکی خۆراکی کە ئەوەش وایکردوە حەواڵەکردنی پارە زۆر کەم بکات". .   ئاماژەی بەوەشکرد، نەخستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە و نەبوونی مەزادی ڕۆژانەی فرۆشتنی دۆلار بەهۆی سیستی جمجۆڵی بازرگانی وایکردووە دۆلار لە بازاڕەکاندا کەم بێت، پێش قەیرانی کۆرۆناش بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژانە نزیکەی280 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازارەوە ئێستا ئەوە نەماوە". .   ساجد محەمەد دەشڵێت: "پێش قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی ڕۆژانە دەیان حەواڵەی داراییمان دەکرد بۆ دوبەی، چین، وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام ئێستا هەمووی ڕاوستاوە". . سەبارەت بە کردنەوەی بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ساجد محەمەد وتی: "ئەوە دوو ڕۆژە بازاری دۆلارەکە بە شێوەیەکی سنوردار کراوەتەوە، سێ ڕۆژ جارێک پەنجا نوسینەگەی ئاڵوگۆڕی دراوە دەتوانن بە سەرە نوسینگەکانیان بکەنەوە ئەوەش بەمەبەستی ئاسانکارییە بۆ ئەو بازرگانانەی کە شتومەکی پێویست بە دۆخی ئێستا لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە