ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.
.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی نیسانی 2020، چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.
.
دەشڵێت، دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 26ی شوبات دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا.
لەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 176 کەس، کۆی گشتیی توشبووانیش لە عێراق 709 حاڵەت، تائێستاش 52 کەس بەهۆیەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە