گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەر فریاى وڵاتە هەژارەکان نەکەوین کێشە بۆ پێشکەوتووەکانیش دروست دەبێت

نەتەوە یەکگرتووەکان: لەدواى جەنگى جیهانى دووەم کۆرۆنا سەختترین قەیرانە

2020.04.01 - 09:56
نەتەوە یەکگرتووەکان: لەدواى جەنگى جیهانى دووەم کۆرۆنا سەختترین قەیرانە
ناس کورد- ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لێکەوتە قوڵەکانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە قەیرانى کۆمەڵایەتى و ئابورى لێکەوتووەتەوە بەجۆرێکە دەتوانن بڵێن سەخترین قەیرانە کە لەدواى جەنگى جیهانى دووەمەوە ڕوبەڕووى جیهان بووەتەوە. . ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕایگەیاند، لێکەوتەکانى قەیرانەکە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ڕەنگە پەل بۆ ململانێى و نائارامى بکێشێت. . وتوشییەتى، "پەتایەکە هەڕەشەیە بۆ هەمووان و هەموو جیهان، لێکەوتە ئابورییەکانیشى دەتوانێت داڕمانێکی بێ وێنە لەچاو ساڵانى ڕابردودا بەدواى خۆیدا بهێنیت، لەنێوان ئەو واقیعە مەترسیدارانەدا کە ڕەنگە نائارامى و ململانێى لێبکەوێتەوە بەو باوەڕەیی گەیاندین کە ڕووبەڕوبوى سەخترین قەیران بوینەتەوە لەدواى جەنگى جیهانى دووەمەوە". . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، گەشەى ئابورى لەساڵى 2020 بۆ 2021 داکەوتنی خراپ بەخۆیەوە دەبێنێت تەنانەت لە قەیرانى ئابورى ساڵى 2009 خراپتر دەبێت. . ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات هەماهەنگى جیهان تەنها بۆ ڕووبەڕبوونەوەى ڤایرۆسەکە نەبێت بەڵکو ڕووبەڕووى لێکەوتە خراپەکانى بۆ سەر ئەو قەیرانە کۆمەڵایەتى و ئابورییە تا ئاستى تێکشکاندن هێناویەتى ببنەوە. . گۆترێس دەڵێت، "ئێمە نابێت تەنها هەماهەنگى بکەین بۆ سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا بەڵکو دەبێت هەماهەنگ بین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئەو لێکەوتە قوڵانەشى کە بەدواى خۆێدا هێناویەتى، بەهێزترین وەڵام ئەوەیە هەمومان هەمانگ بین هاوشان یەک و ململانێى سیاسیەکانمان بخەینە لاوە و لەوە تێبگەین مرۆڤایەتى ڕوبەڕووى مەترسى بووەتەوە". . ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە لە بەهاناوەنەچوونى وڵاتانى دواکەوتوو گرت و داواشى کرد هاریکارى زیاترى چینى بەتەمەنەکان و ژنان و ئەوانەى بەهۆى ئەو دۆخه وە کارو کەسابەتیان لەدەستداوە بکرێت. . گۆترێس ئەوەشى خستە ڕوو گەربێت و بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەوڵاتە هەژارەکاندا ڕانەگیرێت ئەوا جارێکى تر وڵاتە دەوڵەمەند و پێشکەوتووەکان ڕوبەڕووى کێشە دەبنەوە و پێدەچێ ملیۆنەها کەس گیانلەدەستبدەن.