ناس کورد-
سەرکردەیەکى هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان ڕایگەیاند، سەرەڕاى پشتیوانیکردنى عەدنان زورفى لەلایەن زۆربەى چینى سیاسی عێراقەوە، ئێران بەتەواوى ڕەتیدەکاتەوە.
.
حەیدەر مولا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند "سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران موڵکى عێراقە، نەک هیچ کەسێکى دیکە، ئێران و لایەنەکانى حەشدى شەعبى زورفى ڕەتدەکەنەوە، پێویستە جیاوازى بکرێت لەنێوان شیعە و چینى سیاسەتمەدارانى شیعى".
.
وتیشى "چەند کەسایەتییەکى ئێرانى لە بەغدان بۆ فشارکردن تا زورفى ڕەتبکرێتەوە".
.
بەوتەى حەیدەر مولا، زورفى تیمى دانوستکارى نییە، بەڵام سێیەکى پەرلەمانتاران واژۆیان کردووە کە پشتیوانى دەکەن، پێویستە دەسەڵات لە بەرەى یەکەمەوە بگوازرێتەوە بۆ بەرەى دووەم.
.
جەختیشیکردەوە، هێزە شیعییەکان شکستیان هێنا لە دیاریکردنى کاندیدێک، بۆیە سەرۆککۆمار زورفى کاندیدکرد، زورفى پەیوەندى لەگەڵ زۆربەى سەرکردە سیاسییەکان هەیە، چاوى بە مالیکى و حەکیم و عەبادى و حەلبوسى و بارزانى کەوتووە.
.
مولا باسى لەوەشکردووە، هاوپەیمانى سائیرون وەکو گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى پشتیوانى زورفییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە