گشت هەواڵەکان
بەرنامەکان
وه‌رزش
چیرۆكه‌كانمان
بیروڕا
ئینفۆ
عربي
English
گه‌ڕان
كوردي
عربي
English
ئێمە کێین
ڕیکڵام بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە
فریکوێنسییەکانمان
سیاسەتی تایبەت
سه‌ره‌تا
گشت هەواڵەکان
بەرنامەکان
وه‌رزش
چیرۆكه‌كانمان
بیروڕا
ئینفۆ
ئێمە کێین
ڕیکڵام بکە
پەیوەندیمان پێوە بکە
فریکوێنسییەکانمان
سیاسەتی تایبەت
كوڕێك دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند کچێک کردبوو
ماکرۆن پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە کرد و سەرەخۆشی لێکرد
شەپۆلێکی خۆڵبارین و گەرما بەڕێوەیە.. هەرێمی کوردستانیش؟
سوید لەبارەى پەکەکە وەڵامی تورکیای دایەوە
گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە پڕۆژەی ئاوی کەرکوک خنکا
نیویۆرک تایمز: چوارشەممەی ڕابردوو بنکەیەکی سەربازی لە نزیک تاران بۆردومان کراوە
گروپێکی شیعی داوای ڕوخاندنی پەیکەری ئەبوجەعفەری دامەزرێنەری بەغدا دەدەن
پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی
تویتەر بەهۆی ئیسرائیلەوە موقتەدا سەدری سزا دا
پارتی لەسەر دەنگدانی دژی ئیسرائیل ڕوونكردنەوەی دا
سێڵفییەک لەگەڵ تەرمی باوکی‌دا هەرای نایەوە.. هونەرمەندێکی عێراقی: من ئازادم
پێنج گەنج بە تۆمەتی ڕفاندنی كەسێك دەستگیركران
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ژن و پیاوێك گیانشان لەدەست دا
وەزارەتی پێشمەرگە: هێرش کراوەتە سەرمان و چیتر قبوڵی ناکەین
پەکەکە لەبارەى تێوەگلانی لە بۆردومانەکەی دوێنێی بامەڕنێ لێدوانی دا
لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لەبارەى کوشتارگەکەی تەکساس؛ پیاوێک دەمانجەکەی ئاڕاستەی کامێرا دەکات
ئەمینداری یەکگرتوو داوای ’’ڕێکخستنەوەی خێرای ماڵی سونە’’ دەکات
پۆلیسی هەولێر وردەکاری کوشتنی کوڕێک لەلایەن باوکییەوە ئاشکرا دەکات
سیاسه‌تی
کێ دەتوانێت لە ماوەى درێژکردنەوەى قەدەغەکردنی هاتوچۆدا بچێتە دەرەوە؟
2020.03.31 - 19:57
like
0
ناس کورد-
پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی تاوەکو 10ی نیسان درێژکردەوە، لە نوسراوێکدا پوختەی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی نوسراوەکە لە 1ی نیسان و بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ڕێگەی هاتوچۆ بە هەندێک خێزان دەدرێت.
.
بەپێی بڕیارەکە، ئه‌و خێزانانه‌ی له ناو هه‌رێمن و به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌یه‌ك دابڕاون له كاتژمێر 1ی شه‌وی 1ی نیسان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر رێگەیان پێ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان له نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به مه‌رجێك رێگه پێدانیان پێ بدرێت به پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا دیاری كراوه.
.
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ:
.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ و به‌رده‌وامبوونی تا 10ی نیسانی 2020.
له نێوان كاتژمێر (1) تا (6)ی به‌ره‌به‌یانی ته‌نیا رێگه به ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس، هێزه ئه‌منییه‌كان و بارهه‌ڵگره‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی خۆراك ده‌درێت.
.
ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ رێكخستنی رێگه‌پێدان به كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شوێنی پێویست بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان و هاتوچۆی جوتیار و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و هه‌ر سێكته‌رێك كه پێویست بێت.
.
هاوچۆی پیاده قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا له حاڵه‌تی دابینكردنی پێداویستی رۆژانه و حاڵه‌تی نه‌خۆش نه‌بێت.
.
لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كاری رێگه‌پێدان بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست له سنووری هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به گوێره‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت رێكده‌خه‌ن.
.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دیوان ئه‌م رێگه پێدانانه ده‌دات:
.
- رێگه‌پێدانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان.
.
- رێگه‌پێدانی كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ئیدارییه‌كان.
.
- رێگه‌پێدانی نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ره‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
.
هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك راده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر زۆر حاڵه‌ته‌كه پێویست بوو، به پێی خاڵی پێنجه‌م رێكاری بۆ ده‌گیرێته به‌ر.
.
هه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌منی راسپێردراو به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت، یان پێشێلی بكات، ئه‌گه‌ر له ئه‌ركدا نه‌بێت به (5) رۆژ به‌ندكردن سزا ده‌درێت.
.
هه‌ر لیژنه‌یه‌ك رێگهپێدانێك بدات به بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كه‌ی له‌سه‌ر راژه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت، به هه‌مان بڕگه‌ی سه‌ره‌وه سزا ده‌درێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر راژه‌ی شارستانی بێت سزای سه‌رنجڕاكێشان و دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ده‌درێت.
.
هیچ فه‌رمانبه‌ر یان ئه‌فسه‌ر یان كارمه‌ندێك كه له پارێزگاكانی تری عێراق خزمه‌ت ده‌كه‌ن رێگایان پێ نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان تا 10ی نیسانی 2020. ئه‌گه‌ر دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانیش بن.
.
هه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وته‌ی كه‌سێكی تووشبووی كۆرۆنا بێت، ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێت بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردووه.
.
ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به رووی گه‌شتیاراندا داخراو ده‌بن و هیچ كه‌سێك به بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ رێگه‌ی پێ نادرێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم و دوای ره‌زامه‌ندی و گه‌ڕانه‌وه‌شی ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێت و جموجۆڵی بازرگان‌یش له ده‌روازه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
.
ئه‌و خێزانانه‌ی له ناو هه‌رێمن و به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌یه‌ك دابڕاون له كاتژمێر 1ی شه‌وی 1ی نیسان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر رێگەیان پێ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان له نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به مه‌رجێك رێگه پێدانیان پێ بدرێت به پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا دیاری كراوه.
.
سەرجەم ماركێت، نانه‌واخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان رێگه‌پێدراون له نێوان (11)ی شه‌و تا (6)ی به‌یانی داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر و ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی بڕگه‌ی دووه‌م رێگه‌پێدراو كراوه ده‌بن.
.
هاتوچۆی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی (UN) و هاوپه‌یمان و هاتوچۆی بازرگانی له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان رێگه‌پێدراوه.
.
له كاتی وه‌رگرتنی مووچه یان وه‌رگرتنی ناو پێویسته مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له مه‌تر و نیوێك كه‌متر نه‌بێت، به مه‌به‌ستی به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتن.
.
ئاڵوگۆڕی گشت هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركدان له ناو سنووری هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام له نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هیچ ئاڵوگۆڕێك ناكرێت.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بابەتی پەیوەندیدار
نازناوی خانمانی کۆرۆنا ت لە ئێران بیستووە؟.. کێن؟
2020.04.14 - 21:57
زیادبوونى جموجۆڵ لەسەر شەقام؛ سەرکێشیکردن بە تەندروستى گشتیی
2020.04.13 - 21:46
پۆلیسی هیندستان سزایەکی سەیری بۆ خەڵک داناوە ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنن
2020.04.13 - 17:46
وەزیری تەندروستی: لەگەڵ ئەوەدانین بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ بشکێندرێت هێشتا لە مەترسیداین
2020.04.13 - 15:38
وەزیرى بەرگرى ئەمریکا: تائێستاش چين لەبارەى کۆرۆناوە زانيارى دەشارێتەوە
2020.04.16 - 08:35
پارتى: تەرەف نين لە گرژيەكانى زینى وەرتێ
2020.04.15 - 23:21
توشبوویەکی کۆرۆنا لە دەست تیمی ئەمبڵانس هەڵدێت
2020.04.15 - 22:59
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق سەرکۆنەى هێرشى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخمور دەکات
2020.04.15 - 21:12
زۆرترین خوێنراو
چیرۆکی خۆشەویستی کوڕێک و ژنێک لە هەرێم و ’’نەبوونی پەردەی کچێنی’’
2022.05.26 - 20:15
2022.05.27 - 13:05
پۆلیسی هەولێر وردەکاری کوشتنی کوڕێک لەلایەن باوکییەوە ئاشکرا دەکات
2022.05.27 - 17:28
سێڵفییەک لەگەڵ تەرمی باوکی‌دا هەرای نایەوە.. هونەرمەندێکی عێراقی: من ئازادم
2022.05.26 - 22:30
پێشبینی بۆ شەپۆلێکی بارانبارین لە عێراق و هەرێم
2022.05.27 - 18:20
پارتی لەسەر دەنگدانی دژی ئیسرائیل ڕوونكردنەوەی دا
2022.05.27 - 13:29
لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لەبارەى کوشتارگەکەی تەکساس؛ پیاوێک دەمانجەکەی ئاڕاستەی کامێرا دەکات