ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت ده‌ستكارى ده‌رماڵه ناجێگیره‌كان بكات، به‌وه‌ش له‌وانه‌یه 30%ى موچه‌ى موچهخۆرانى پێ كه‌مبكرێته‌وه.
.
شێرکۆ جەودەت بە میدیای فەرمی حزبەکەى وت، حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى چاكسازى ده‌یه‌وێت ده‌ستكارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، "ئه‌مه ئه‌وه‌بوو كه ئێمه لێى ده‌ترساین و ده‌نگمان بۆ نه‌دا و هۆڵى په‌رله‌مانمان جێهێشت."
.
وتیشی، "بڕگه‌یه‌كى یاساكه باس لە ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دەکات بۆیه ئێستا حكومه‌ت به نیازه ده‌ستكارى ده‌رماڵه‌كان بكات."
.
ئاماژەى بەوەشکرد، "ئێمه ده‌ڵێین پێش ده‌ستكاریكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ده‌بێت داهاتى نادیارى زیاتر 40%ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا بكرێت، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى ئه‌و ملیار دۆلاره بدرێته‌وه كه ده‌وترێت له بانكێكى لوبنان قه‌تیس بووه."
.
شێرکۆ جەودەت دەشڵێت، "ئه‌مه چاكسازى نییه حكومه‌ت كه به نیازه بیكات به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌یه، ده‌مێكه ئێمه ئاگادارین، له كابینه‌ى رابردووه‌وه به نیازى تهوقیتێكى گونجاو بوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى ده‌رماڵه بكات، ئه‌وه‌ش ههڵهكهیهكى گه‌وره‌یه و سته‌مه له موچه‌خۆران."
.
ڕونیشیکردەوە کە "48%ی موچه له دهرماڵهوهیه، دوو جۆر ده‌رماڵه هه‌یه، ده‌رماڵه جێگیر و ناجێگیره‌كان، دیاره ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌ستكارى ده‌رماڵه ناجێگیره‌كان بكه‌ن، به‌وه‌ش له‌وانه‌یه 30%ی موچه‌ى موچهخۆرانى پێ كه‌مبكرێته‌وه."
.
وتیشی، "جیاوازى ناكرێت له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ته‌كانى دنیا، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم به شێوازێكى كارتۆنى حكومڕانى ده‌كات، بۆیه له هه‌ر بارێكى نه‌خوازراودا حكومه‌ت زه‌بر له چینێك ده‌كات كه به چینى چه‌وساوه ناوده‌برێت كه فه‌رمانبه‌رانه."
.
ڕاشیگەیاند، "له كاتى شه‌ڕى داعش پاشه‌كه‌وتى موچه هێنرایه ئاراوه، ئێستاش به بیانووى كۆرۆناوه دیسان ده‌یه‌وێت زه‌برێكى دیكه له موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات، من مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هۆشدارییهكمدا له‌وه‌ى حكومه‌ت له برى ئه‌وه‌ى داهاته نادیاره‌كان ئاشكرا بكات، ده‌یه‌وێت ده‌ستكارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات، كه نابێت حكومه‌ت ئه‌و هه‌ڵه‌یه گه‌وره‌یه بكات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە