گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا هەزاران کەسى بێکار کردووە و ملیۆنان کەسى دوچارى هەژارى کردۆتەوە

2020.03.31 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا هەزاران کەسى بێکار کردووە و ملیۆنان کەسى دوچارى هەژارى کردۆتەوە
ناس کورد- بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سستبوونی گەشەسەندنی ئابورى چین، پێشبینی دەکرێت لەو وڵاتە بە ملیۆنان کەس دووچاری هەژاری ببنەوە. . لە ڕاپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بەوە کراوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ڕێژەی گەشەسەندنی ئابوری وڵاتی چین ئەوەش وا دەکات ببێتە هۆکارى هەڵکشانی ژمارەی کەسانی هەژار لەو وڵاتە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە پێشبنی دەکرێت ڕێژەی گەشەی ئابوری چین ئەمساڵ دابەزێت بۆ 0.1 %دا ئەو ڕێژەیەش بەراورد بەساڵی ڕابردوو کە 6.1دا زۆر مەترسیدارە. . بانکی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە واشنتنە، ئەوەی خستوەتە ڕوو، ئەگەری هەیە ڕێژەی گەشەی ئابوری چین لە ئەمساڵدا بگاتە 2.3%دا، بەڵام هۆشداریشداوە ئەگەر هاتوو پەتای کۆرۆنا لە تەشەسەندن بەردەوام بوو لە جیهاندا ڕێژەکە زۆر دادەبەزێت بۆ ئەو ڕێژەیەی کە پێشبینی کراوە. ڕاپۆرتەکە باسى لەوە کردووە، لە مانگی شوباتی ڕابردوەوە بەرهەمە پیشەسازییەکانی چین دابەزینێکی یەکجار زۆری بەخۆیەوە دیوە کە یەکەم جارە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا پیشەسازی چین توشی گرفتێکی بەو شێوەیە بێت. . لای خۆشییەوە ئەدیتیاماتۆ، گەورە ئابوریناسی بانکی نێودەوڵەتی لە باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن، ڕایگەیاندوە:" لە کەشێکی پڕ گۆڕانکاری کتوپڕدا ناتوانینن بەشێوەیەکی ورد پێشبینییەکانمان بخەینەڕوو". ئاماژەی بەوەکردووە، پێشنی دەکرێت گەشەی ئابوری لە ناوچەی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن لە باشترین کاتدا 0.5% تێپەڕنەکات، ئەوەش وا دەکات ژمارەی کەسانی هەژار کە ئێستا بە ملیۆنان کەس لە قەڵەم دەدرێن ئەوەندەی دیکە ژمارەکەیان زیاد بکات. . ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە 24 ملیۆن کەس لەو ناوچەیە لە باشترین کاتدا داهاتی ڕۆژانەیان 5.5 دۆلار دەبێت، بەڵام ئەگەر دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر بێت ئەوا زیاتر لە 11 ملیۆن کەس لەو ناوچەیە دووچاری هەژاری دەبنەوە. پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوەی دەکرد لە ساڵی 2020 زیاتر لە 35 ملیۆن کەس لە بازنەی هەژاری بێنە دەرەوە کە تەنها 25 ملیۆن کەسیان لەوڵاتی چینن. . ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە چین تاڕادەیەکی باش توانیویەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەمارۆ بدات کە ئەوەش وایکردووە زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان دەستبکەنەوە بەکارەکانیان، بەڵام دەبێت بە ملیۆنان کرێکارى چینی لە کۆمپانیا  قەبارە ناوەندییەکان و بچوکەکان تائێستا نەگەڕاونەتەوە سەرکارەکانیان. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانێکی سەختی بۆ ئابوریی جیهان و بازاڕەکان دروستکردووە. . لە کاتێکدا ڕۆژانە ژمارەی توشبوان بە پەتاکە زیاد دەبێت و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش ڤایرۆسەکەی بە پەتایەکی جیهانی ناساندووە، بازاڕە داراییەکان و ئابوریی جیهان کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ڤایرۆسەکە. سندوقی نێودەوڵەتیی دراویش ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابوریی جیهان چووەتە نێو قۆناغی سستبوون کە زۆر لە قەیرانی دارایی ساڵی 2009 خراپترە و قەیرانی ئابوریی ساڵی 2020یش قەیرانێکی زۆر قووڵ دەبێت. . سندووقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینی دەکات لە ساڵی 2021ـدا ڕەوشی ئابووریی جیهان باش ببێتەوە، بەڵام تەنیا ئەو کاتەی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمێنێت. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە