ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى شارى نەجەف راگەیەندراوێکى لەبارەى چاکبوونەوەى شەش توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڵاوکردەوە.
.
لە راگەیەندراوەکەى رەزوان کامل، بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى شارى نەجەف ئاماژە بەوە کراوە "شەش توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەى شارەکەمان لەژێر چاودێرى پزیشکى و چارەسەربوون چاکبوونەوە و ئەمڕۆ (سیشەممە) نەخۆشخانە جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە".
.
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتییەکە داواى لە هاووڵاتیان کرد پابەست بن بە رێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و پەیوەست بن بە نەهاتنە دەرەوە و قەدەغەکردنى هاتووچۆوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە