ناس کورد-
وتەبێژى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان دانوستان لەگەڵ عەدنان زورفى ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت ڕەتدەکاتەوە.
.
ئەحمەد ئەسەدى، وتەبێژى هاوپەیمانى فەتح ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستێکى جێگر و یەکگرتووى هەیە، سورە لەسەر جێبەجێکردنى دەستور و پارێزگاریکردن لەوەى مافى زۆرینەى پەرلەمانى هەیە".
.
وتیشى "لەنێوان ئێمە و عەدنان زورفیدا هیچ دانوستان یان لێکتێگەیشتنێک نییە، تا ئێستاش ئەوە هەڵوێستمانە، پارێزگارى لە مافى زۆرینەمان دەکەین، بۆ کاندیدکردنى کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران".
.
پێشتر عەباس زاملى، سەرکردە لە هاوپەیمانى فەتح پێشبینیکردبوو، زورفى هەمان چارەنوسى محەمەد تۆفیق عەلاوى هەبێت، جەختیکردبووەوە ئەگەر متمانەى پێبدرێت دەبنە ئۆپۆزسیۆن.
.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان حکومەتى کاتى بەسەرۆکایەتى عەبدولمەهدى، یان دیاریکردنى کەسێکى سەربەخۆ بۆ سەرۆکوەزیران.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە