ناس کورد-
زانکۆیەکى ئەمریکا ئەنجامى سەرژمێرییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر بەرزبوونەوەى رێژەى گیانلەدەستدان دەکات بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە.
.
بەگوێرەى سەرژمێرییەکى زانکۆى جۆنز هۆبکنز " ژمارەى ئەو کەسانەى کە لەئەمریکا بەهۆى توشبونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە سێ هەزارى تێپەڕاندووە و ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسەکەش بۆ زیاتر لە 163 هەزار توشبوو بەرزبۆتەوە".
.
زانکۆى جۆنز هۆبکنز رونیکردۆتەوە "لەکۆى 163 هەزار و 429 توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا، 3008 توشبوو بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە