ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران و ژمارەى گشتیی توشبووانیش لە هەرێم گەیشتە 161 توشبوو.
.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "ئەمڕۆ 11 تووشبووی پۆزەتیف هەبووە کە شەشیان لە هەڵەبجە و دەوروبەری بووە و هەموویان بەرکەوتەی پێشوو بوون، چواریشیان لە سلێمانی بووە و یەکێکی دیکەشیان لە دەربەندیخان".
.
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بانگەوازێکى بەپەلە ئاڕاستەى ئەو کەسانە دەکات کە پێش ١٥ى شوبات گەشتى دەرەوەى وڵاتیان کردووە و پشکنینیان بۆ نەکراوە و داوادەکات پەیوەندى بە سەنتەرەکانى پشکنینى کۆرۆناوە بکەن.
.
وەزارەتەکە لە بانگەوازەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەرەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 یان سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی".
.
جەختیشیکردووەتەوە، بانگهێشتکردنى ئەو کەسانە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی ئەو کەسانە و کەسوکاریانە، بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت رێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە