گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کەس ناتوانێت بچێتە ناو کامپەکەوە

بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان: گومانمان هەیە ڕفێندراوانی ئێزدی لە کامپی هول بن

2019.04.07 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان: گومانمان هەیە ڕفێندراوانی ئێزدی لە کامپی هول بن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزیدییەکان تا ئێستا نزیکەی 3 هەزار ئێزدی کە داعش ڕفاندونی بێسەروشوێنن، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان دەڵێت، گومانیان هەیە کە بەشێکی ڕفێندراوانی ئێزدیی لە کامپی "هول"ی باغوز بن.

خەیری بۆزانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "دوو ڕۆژ پێش ئێستا توانیمان لە ڕێگەی شاندێكی تایبەتەوە 3 ژنی ئێزدیی ڕفێندراو ڕزگار بكەین و بیانگەرێنینەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بە پێی دوایین ئاماریش تا ئێستا 2 هەزار و 992 ژن و منداڵی ئیزدیی کە لەلایەن داعشەوە رفێندراون بێسەروشوێنن".

 

لە بارەی چارەنوسی ئێزدییەکانەوە ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکەن ژمارەیەكی زۆری ژن و منداڵانی ئێزدی لە کامپی 'هول' بن كە دەكەوێتە نزیك شاری حەسەكە، وتیشی: "هەرچەندە كامپەكە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە، بەڵام کەس ناتوانێت بچێتە ناو ئەو كامپەوە، لە ترسی ژنە داعشەكان چونكە بە هەموو شێوەیەك ڕێگری دەكەن لە چونە ژوورەوە".

"لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدیی زیاتر لە  7 ملیۆن دۆلار خەرجكراوە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی حكومەتەوە بۆ ئەو پرسە"، خەیری بۆزانی وای وت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، زانیاریان هەیە چەكدارنی داعش لە باغوز لە کاتی دەزكردنیان بۆ ناو خاكی عێراق  كۆمەڵێك ژن ومنداڵی ئێزدییان لەگەڵ خۆیاندا بردۆتە ناوچەكانی نێوان سنوری عێراق-سوریا.