ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى ڕاگەیاند، کە دواى تەقەکردن لە باوکى هەڵهاتبوو.
.
بەپێى ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس، ڕووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندێكی سنوری قەزای قەرەداغ روویداوە، کاتێک تۆمەتبارێک باوكی بەفیشەك برینداركردووەو دواتر هەڵاتووە.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، س ،ج ) لەدایكبوی 1999، دانیشتوی گوندی تلەزەیت لەسنوری قەزای قەرەداغ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
.
ئەمە یەكەم ڕوداوە لە سنورى قەرەداغ كە لەڕۆژی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە تۆمار دەكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە