گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی دەکرێت نەوت بازێکى گەورە بدات و بگاتە نرخێکى پێشبینینەکراو

2020.03.30 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی دەکرێت نەوت بازێکى گەورە بدات و بگاتە نرخێکى پێشبینینەکراو
ناس کورد- شرۆڤەکارانی دامەزراوەی "گۆڵدن ساکس"ی ئەمریکی دەڵین، پێدەچێت پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر نەوت و ئەو پیشەسازییە، ئەو کەرتە بەهێزتربکات بەڵام بە قەوارەیەکی بچوکتر. . بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شرۆڤەکارانی دامەزراوەی "گۆڵدن ساکس"ی ئەمریکی تایبەتمەند لە کاروباری دارایی و وەبەرهێنان باسیان لەوەکردووە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا کەرتی نەوت بەهێزتر دەکات، چونکە کەمی خواست لەسەر نەوت وایکردوە نرخی نەوت زۆر دابەزێت، بۆیە لە ئێستادا زۆربەی پاڵاوگە جیهانییەکان ناچاربوون کارەکانیان ڕابگرن، ئەوەش بووەتە هۆکاری دروستبونی کورتهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان لە بازارەکانی جیهاندا. .   شارەزایانی گوڵدن ساکس ئەوەشیان خستوەتەڕوو، نەبوونی خواست لە سەر نەوت وادەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا بازارەکانی جیهان دووچاری قەیرانی کەمی خستنەڕووی نەوت بێتەوە، ئەوەش وادەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بەرزبێتەوە بۆ 55 دۆلار، ئەو نرخەش زۆر لەوە زیاترە کە پێشبینی کرابوو ڕووبدات لە ساڵی 2021دا. . ئەوە لەکاتێکدایە، بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بەردەوامبوونی هەریەکە لە سعودیە و ڕوسیا لە شەڕی نرخەکان وایکردووە ئەمڕۆ ( دووشەممە) نرخی نەوت زیاتر لە بازارەکاندا بەهای خۆی لە دەست بدات و نرخەکەى بۆ یەک بەرمیل گەیشتە 25 دۆلار و 77 سەنت. .    شرۆڤەکارانی گۆڵدن ساکس، پێیانوایە، بەردەوامبونی ئەم دۆخەی کە ئێستا کەرتی نەوتی جیهانی تێدایە وادەکات ڕێساکانی یاری ئەو پێشەسازییە گۆڕانکاری بەسەردا بێت، ئەوەش وادەکات چەند کۆمپانیایەکی بواری نەوت لە گۆڕەپانەکەدا بمێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە