ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بانگەوازێکى بەپەلە ئاڕاستەى ئەو کەسانە دەکات کە پێش ١٥ى شوبات گەشتى دەرەوەى وڵاتیان کردووە و پشکنینیان بۆ نەکراوە و داوادەکات پەیوەندى بە سەنتەرەکانى پشکنینى کۆرۆناوە بکەن.
.
وەزارەتەکە لە بانگەوازەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەرەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 یان سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی".
.
جەختیشیکردووەتەوە، بانگهێشتکردنى ئەو کەسانە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی ئەو کەسانە و کەسوکاریانە، بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت رێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە