ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرگریی لەشی نەخۆشانی کۆرۆنا ڕۆژی دوو جار شەربەتی سروشتیی پرتەقاڵ و لیمۆیان پێدەدرێت.
.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڕیارمانداوە بە دابینکردنی شەربەتی سروشتی بۆ نەخۆشان کە لە نەخۆشخانەکەن".
.
ئاماژە بەوەشکراوە: "شەربەتەکە پێکهاتووە لە (پڕتەقال و لیمۆ) کە لە ڕووی زانستیەوە فیتامین(C) تێدایە و ڕۆژی دوو جار لە بەیانیان و ئێواران پێیان دەدرێت".
.
ئەوەش هاتووە: 'ئەمەش دوای ئەوە دێت کە توشبووان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و بۆ زووتر چاکبونەوەیان پاڵپشت بەچارەسەرەکان بڕیاردرا کە ڕۆژێکدا بۆ دوجار ئەو شەربەتەیان پێبدرێت".
.
لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 150 کەسە و لەو ژمارەیەش 56 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
.
https://www.facebook.com/erbilhealth/videos/2718305375116329/