گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتیان

2020.03.30 - 14:03
هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتیان
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات هۆکاری زۆرینەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێم چوونە دەرەوەی هاووڵاتیان و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەوە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، لە ماڵەوە بمێننەوە و خۆیان بەدور بگرن لە تێکەڵ بوون. . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایگەیاند: "زۆربەی زۆری  ئەو حاڵەتانەى کۆرۆنا کە پۆزەتیڤ بوون لە ناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان لە هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی بەرکەوتنی یەکتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەکانیان". . ئاماژە بەوەشکراوە: "تکایە ئەوانەی تا ئێستا تووش نەبوون خۆتان دوور بگرن لە بەرکەوتنی یەکتر و مانەوەی تەواوتان لە ماڵەوە بێت، چونکە لەوانەیە کەسی بەرامبەرتان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت و نەیزانی". . وەزارەتی تەندروستیی جەختیکردووەتەوە: "خۆتان دوور بگرن و نەیەنە دەرەوەی ماڵەکانتان". . ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و تائێستا 150 حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و 56 کەسیش چاکبوونەتەوە. .