کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پاش ئەوەی شەوی ڕابردو وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە قەزای پێنجوێن ڕاگەیاند، نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی توشبوو لە سنوری پێنجوێن بوونی نیە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن ڕایگەیاند: "پاش بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەو حاڵەتەی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندبوو لەسەر بوونی کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پێنجوێن، پێتان ڕادەگەیەنین و جارێکی تر دڵنیاتان دەکەینەوە کە هیچ حاڵەتێکی توشبوو لە سنوری پێنجوێن بوونی نیە". . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەشی توشبووە خەڵکی گوندی سیاگوێزی سەر بە ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێنەو پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە سنوری باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینە لە سلێمانی و بەرکەوتەی لەگەڵ هیچ هاوڵاتییەکی پێنجوێنیدا نەبوە، کەسەکە ناوی (غ.م.خ)ە و پێش 18 ڕۆژ لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوەو ڕاستەوخۆ کەرەنتین کراوە. . ئەوەش خراوەتەڕوو: "سەبارەت بەوەی کە ناوی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستیدا هاتوە ئەوەیان کەسێکی ترەو ئافرەتێکی خەڵکی پێنجوێنە، بەڵام دانیشتووی سلێمانییە، لەبەر مافی نەخۆش و لەبەر ئەوەی بەرکەوتەیان لەگەڵ کەس نەبوە بۆیە ناتوانین ناو و زانیاری وردی کەسی توشبوو بڵاو بکەینەوە". . لەئێستادا کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 150 کەسە و لەو ژمارەیەش 56 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە. .