کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبووان لەو پارێزگایە بووە شەش کەس و لە هەرێمیش بووە 56 کەس. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " یەکێکیتر لە نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە و کۆتا پشکنینی نێگەتیڤ بووە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوەش کۆی گشتی چاکبووەکان لە هەولێر گەیشتە شەش نەخۆش، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 56هەمین نەخۆشە چاکبووبێتەوە. . لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 150 کەسن و لەو ژمارەیەش دوو نەخۆش گیانیانلەدەستداوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە. .