ناس کورد-
شازادەی دەستلەكاركێشاوەی بەریتانیا و هاوسەرەكەی ڕایانگەیاند، هیچ پلانێكیان نیە بۆ ئەوەی داوای هاوكاری لەكۆشكی سپی بكەن بەمەبەستی دابینكردنی تێچووی ئاسایشیان، ئەوەش وەكو وەڵامێكی ترەمپ كە وتبووی، ئەمریكا پارەی تیچووی ئاسایشیان بۆ دابین ناكات.
.
شازادە مێگان مارکڵی و هاوسەرەکەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستبەرداربوونی خۆیان لە كاروباری شازادەی بەریتانیا ڕاگەیاند و بەپێی زانیاری ڕۆژنامەكانیش شوێنی مانەوەیان لە ئێستادا لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكایە.
.
پێشتر ترەمپ لەتویتێكیدا نوسیبووی :" ئێستا ئەوان كەنەدایان جێهیشتووە بەرەو ئەمریكا، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكان هیچ تێچوویەك بۆ پاراستنی ئاسایشیان دابین ناكات و دەبێت خۆیان پارەی ئەوە بدەن".
.
وتەبێژێكیش بەناوی ئەو دوو هاوسەرەوە ڕایگەیاند، هیچ پلانێكیان بۆ داوای هاوكاری بەمەبەستی دابینكردنی ئاسایش لەكۆشكی سپی نیە و هەموو ئەو ڕێوشوینانەش بەشێوەی تایبەت ڕێكدەخرێن.
.
ساڵی 2016 لەكاتی كەمپەینەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، مێگان ماركڵ ڕەخنەی توندی لە تڕەمپ گرت و بەدانەری جوداخوازی و ڕقاوی لەدژی ژنان وەسفى كرد، دواتر ساڵی 2018 هاوسەرگیری لەگەڵ شانشین مێگان هاری نەوەی شازادەی ئەلیزابێسی بەریتانیادا كرد.
.
ساڵی ڕابردووش لەڕەخنەیەكدا لەدژی مێگان تڕەمپ وتی: "نایناسم، نازانم دەتوانم چ بڵێم، بەڵام نەمدەزانی ئەوەندە بێزراوە" هەرچەندە چەند ئومێدێكیشی بۆ سەركەوتنی لەژیانی نوێدا وەكو ئەندامێك لەخێزانی ئەلیزابێسی بەریتانی بۆ خواست".
.
دوای دەستهەڵگرتنیان لەكاروباری شانشینی بەریتانیا چەند مانگێك لەگەڵ كچەكەیاندا لەڤانكۆڤەری كەنەدا ژیانیان بەسەر برد.
.
بەپێی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانیی، ئەو دوو هاوسەرە بەگەشتێك بەرەو لۆس ئەنجلۆس كەوتونەتەڕێ و پێشتریش ئەمریكا و كەنەدا لەسەر داخستنی سنورەكانیان بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێکكەوتن، ئەوەش بەربەست لەگەشتەكانی ئەو دوو هاوسەرە دروستدەكات.
.