گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوردێکی تەمەن 112 ساڵ کۆرۆناى تێپەڕاند و چاکبووەوە.. وەک موعجیزە وایە

2020.03.30 - 10:46
کوردێکی تەمەن 112 ساڵ کۆرۆناى تێپەڕاند و چاکبووەوە..  وەک موعجیزە وایە
ناس کورد-   ئەگەرچی بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بۆ سەر کەسانی بەتەمەن و نەخۆش مەترسیدارە، بەڵام لە ڕووداوێکی سەیردا، کوردێکی 112 ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە توشبووی ڤایرۆسەکە بووە، چاکبووەتەوە. . بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەساڵاچوویەکی تەمەن 112 بەناوی ساڵح مریەمی دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەرکەوتووە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چاکبووەتەوە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە. . هادی مریەمی، کوڕی توشبووەکە بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاندووە، باوکی لەداکبووی ساڵی 1908ی زاینییەو نەخۆشی دڵ و سییەکانیشی هەیە، هەفتەی ڕابردوو ئازاری سک و پلەی گەرمی لەشی بەرزبووەتەوە، کاتێک بردوویانەتە نەخۆشخانە و دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوتووە توشی کۆرۆنا بووە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرگیز گومانیان نەکردووە توشی ڤایرۆسەکە بوبێت، ئێستاس کە بەو تەمەنەوە و بە نەخۆشی درێژخایەنەوە چاکبووەتەوە، وەک موعجیزە وایە بۆیان.   . بەگشتیی تائێستا لە ئێران زیاتر لە 38 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 606 کەسیش گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 12 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە، هەرچی شاری بانەیە، تائێستا 71 حاڵەتی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە و هەشت کەسیش گیانیانلەدەستداوە. .