کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى هەشت حاڵەتى نوێى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى لە شارى هەولێر، راگەیاند. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران". . راگەیەندراوەکە توشبووەکانى بەمجۆرە پۆڵێن کردووە "پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە". . ئاماژە بەوەش کراوە "سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.". .