کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق، داواى لە عەدنان زورفى کرد لەئەرکى پێکهێنانى حکومەت بکشێتەوە و ڕایگەیاند، هێزە کوردى و سونییەکان ڕەتیان کردووەتەوە دانوستان لەگەڵى بکەن. . میساق حامدى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "هێزە کوردى و سونییەکان رێگایان لەبەردەم زورفى داخستووە و ڕەتیانکردووەتەوە دانوستان لەگەڵیدا بکەن، دواى کۆدەنگى زیاتر لە ١٢٠ پەرلەمانتارى شیعى لەسەر ڕەتکردنەوەى ڕاسپاردنى زورفى و تێنەپەڕاندنى کابینەکەى". . وتیشى "لەسەر زورفى پێویستە داواى لێبوردن بکات لە راسپاردنى بەشێوەى نادەستورى". . رۆژى ١٧ى ئەم مانگە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق عەدنان زورفى بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕاسپارد، بەڵام بەشێک لە لایەنە شیعییەکان تا ئێستا دژى راسپاردنى وەستاونەتەوە، لایەنە کوردى و سونییەکانیش تا ئێستا بە ئاشکرا هەڵویستیان ڕانەگەیاندووە. . پێشتر ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، چاوەڕوانى کۆدەنگى شیعەن لەو بارەیەوە، بۆ ئەوەى هەڵویستى خۆیان رابگەیەنن. . بەپێی دەستور، پێویستە عەدنان زورفى لەماوەى ٣٠ ڕۆژدا کابینەکەى پێکبهێنێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە لەو ماوەیەدا دەتوانێت کابینەکەى پێکبهێنێت یاخود نا. . زورفى ئەمرۆ کارە لە پێشینەکانى بەرنامەى کابینەکەى ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. .