کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێى کوردستان هۆشدارییەکى توند ئاڕاستەى ئەو کەسانە دەدات کە هانى خەڵکى دەدەن بۆ خۆپیشاندان و گردبوونەوە و دەڵێت بە سزاى یاساییان دەگەیەنن. . وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا خه‌ڵكانێكی نابه‌رپرس، به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و پابه‌ندنه‌بوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه و ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاوانێكه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان". . جەختیشیکردووەەتەوە "ئێمه لێره‌دا هۆشدارییه‌كی توند ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ر سه‌رپێچی و پێشێلكاری و گردبوونه‌وه‌یه‌ك، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزای یاساییان ده‌كاته‌وه، چونكه به‌مكاره‌یان ته‌ندروستی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی دووچاری مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌كه‌نه‌وه". . وەزارەتى ناوخۆ داوا له داواكاری گشتی دەکات رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیكارێك و پێشێلكردنێكی رێكار و رێنماییه‌كان بگرێته‌به‌ر.