گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 2 هەزار توشبووى کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا 

ئێران؛ ڕۆحانی پێشبینی مانەوەی کۆرۆنا دەکات تا دوو ساڵی تر 

2020.03.29 - 18:06
ئێران؛ ڕۆحانی پێشبینی مانەوەی کۆرۆنا دەکات تا دوو ساڵی تر 
ناس کورد-    وەزارەتی تەندروستی ئێران ژمارەیەكی نوێى گیانلەدەستدان و توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناى ڕاگەیاند بەشێوەیەك، پەتاكە دابەزینی بەخۆیەوە نەبینیوە، سەرۆككۆماریش هۆشداری مانەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەكی دوورتر دەدات. . لەهەژماری توێتەرەكەیدا، عەلی ڕەزا وەهاب زادە، ڕاوێژكاری وەزیری تەندروستی ئێران نوسیویەتى، لە24 كاتژمێری ڕابردوا 123 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە و 2 هەزار و 901 كەسیش توشبوون بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 2 هەزار و 640 كەس و توشبووانیش 38 هەزار و 308 كەس. بەرپرسە باڵاكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، تا ئێستا 12 هەزار و 491 كەس لەو پەتایە چاكبوونەتەوە. . هەر ئەمڕۆش حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران، لەسەر بارودۆخی تەندروستی وڵاتەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی حكومەتەكەیدا هۆشداری ئەوەیدا، كۆرۆنا ساڵێك بۆ ماوەی دوو ساڵ دەمێنێتەوە. . وتوشیەتی" پێمباشە ئەوە بۆ گەلەم ڕونبكەمەوە، كێشەی كۆرۆنا قەیرانێك نیە تەنها بەهەفتەیەك یاخود بەمانگێك لەئێران و جیهاندا تەواو بێت، ڤایرۆسەكە هاتووەتە ناو كۆمەڵگەوە دەكرێت ساڵێك بۆ دوو ساڵیش بمێنێتەوە" . ڕۆحانی داواشی كردووە، خەڵكی كار بۆ ڕەخساندنی كەشوهەوایەكی كۆمەڵایەتی پەسەند كراو بكات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە. .