گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هاووڵاتى عێراقى لە هۆڵەندا توشى کۆرۆنا بوون

2020.03.29 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هاووڵاتى عێراقى لە هۆڵەندا توشى کۆرۆنا بوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى توشبوونى دوو هاووڵاتى عێراقى لە وڵاتى هۆلةندا بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڵاوکردەوە. . ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ (یەکشەممە) دوو هاووڵاتى عێراقى لە وڵاتى هۆڵەندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەى سەرجەمى ئەو هاووڵاتیانەى عێراق کە لەسەرتاسەرى جیهان توشى ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە 55 توشبوو. . بەگوێرەى راگەیەندراوى وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، هاووڵاتییە پەنابەرەکانى عێراق ئەوانەى توشى ڤایرۆسەکە بوون بریتین لە "بەلجیکا 11 توشبوو، ئەردەن 12 توشبوو، ئیتاڵیا 6 توشبوو، ئەمریکا 5 توشبوو، بەریتانیا 5 توشبوو، کەنەدا 6 توشبوو، نەمسا 5 توشبوو، لوبنان 2 توشبوو، هۆڵەندا 2 توشبوو، ئێران 1 توشبوو، هەروەها دوو توشبووش لە بەریتانیا و نەرویج بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. .