کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان بانگەوازی هاووڵاتیان دەکات، لەم باروخۆدا نەخۆشانی تالاسیمیا پێویستیان بە خوێنە و هەرکەس لەتوانایدایە بۆ بەردەوامی ژیانی ئەو نەخۆشانە بچن بە هانایانەوە. . لە بانگەوازێکدا کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر ڕایگەیاند: "بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی هاووڵاتیان لەماڵەوە تووشبوانی تالاسیمیا و لەم بارودۆخەدا پێوستییان بەخوێن بەخشینە". . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەی لەتوانای دایە بۆ بەردەوامبوونی ژیانی نەخۆشانی تالاسیمیا، دەتوانن پەیوەندی بە کۆمەڵەی خوێن بە خشانی کوردستان بکەن لە ڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلانە: . 07504512877 07504512128 07507415454 . لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، کێشەی هاتوچۆ نابێت لەبەر ئەوەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ بەخشینی خوێن و گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆتان .